نوچەنێت
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، حکومەتی عێراق رێگرە لە بەردەم ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە و دەشڵێت “ئێستاش هه‌رێم ئاماده‌كاری كردووه بۆ كۆنتروڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه”.
قه‌زاى حه‌ویجه به‌دوورى 55 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشورى رۆژئاوا‌ى پارێزگاى كه‌ركوك و دانیشتوانه‌كه‌ى زیاتر له 245 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، كه زۆرینەیان عه‌ره‌بى سوننە مه‌زهه‌بن، لە ئێستاشدا قەزاکە لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-4-2017، جەبار یاوەر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر گوتی، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان رێكکه‌وتبوون پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی موسڵ، ئۆپراسیۆنی حەویجە دەستپێبکات، چونکە لەبەر نزیکییەوە لە کەرکوک مەترسییە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کرد، کە عێراق ئه‌و كات رێگر بوو، ئێستاش هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری كردووه بۆ كۆنتروڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه، به‌ڵام عێراق رێگره و ده‌ڵێن، تا ئۆپەراسیۆنی موسڵ ته‌واو نه‌بێت ده‌ست ناكه‌ن به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه.