نوچە.نێت
بە پێی ماڵپەری Hindustan Times، ئەستێرەی بەناوبانگی هولیوود ئەنجلینا جولی پلانی هەیە کە واز لە کاری نواندن بێنێت و لە هولیوود خانەنشین بێت، ئەم بریارەش لە دوای جیابونەوەی لەگەڵ براد بریاری بوە، کە لە داهتوو تەنیا خۆی تەرخان دەکات بۆ پەروەردە کردنی ٦ مناڵەکەی.
ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستە روو، کە بەشی دوەمی فیلمی “ماليفيسنت”، دواین کاری جولی دەبێت،چونکە جولی پێی وایە دنیای نواندن وەک ئەستێرەی زوحەل وایە، شتی گرنگتر لە ژیاندنا هەیە کە دەبێت خۆمانی بۆ تەرخان بکەین.
لەلایەکی تر کۆمپانیای دیزنی جیهانی ئاشکرایدەکات کە جولی تەنیا بۆ تەواو کردنی بەشی دوەمی فیلمی“ماليفيسنت” دەمێنێتەوە، تەواوی دەکات دواتر واز لە دنیای نواندن و هولیوود دەهێنیت بۆ ژیانی تایبەتی خۆی و مناڵەکانی خۆی تەرخان دەکات .