تایبه‌ت: نوچه‌نیت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی عیراقمان لا گرنگ نییه، چونكه له عیراق شه‌راكه‌ت نه‌ماوه.ن دەشڵێت “هیچ لایەنێک بۆی نییە ئەو پۆستە پڕبکاتەوە”.
دوای متمانە لێسەندنەوەی وشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، هاوکات وەزیری دارایی عێراق، له ئیستادا به‌شیك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق، داوای پركردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له پارتی ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی پۆسته‌كه پشكی پارتییه، لە بەرانبەردا پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هیشتا هیچ كاندیدیكمان نییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به داواكاری فراكسیۆنه‌كانه كوردییه‌كانی تری په‌رله‌مانی عێراق، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند: پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، پشكی كورده و پشكی پارتییه، تا ئیستا هیچ كاندیدێكمان نییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه، چونكه وه‌ك پارتی پێمانوایە شه‌راكه‌ت له عێراق نه‌ماوه.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م روونی ده‌كاته‌وه و دەڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو پۆسته‌كانی عێراق لای كورد و پارتی بێت گرنگ نییه، چونكه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه نه‌ماوه، بۆیه پێویسته جارێ پرسی شه‌راكه‌ت و مافی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌و كاته قسه له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان بكه‌ینه‌وه، لەبەر ئەوە له ئیستادا پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌مان لا گرنگ نییه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی له لایه‌ن لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه‌وه ناوبراو گوتی، ئەو پۆستە پشكی كورده و پشكی پارتییه، بۆیه هیچ لایه‌نێك بۆی نییه ئه‌و پۆسته پربكاته‌وه.