حەیدەر شەشۆ دەستی لە ئەندامێتی یەكێتی كێشایه‌وه‌

0

نوچەنێت
حەیدەر شەشۆ، بەهۆی دامەزراندنی حزبێكی نوێی تایبەت بەئێزدیەكان، دەست لەئەندامێتی یەكێتی دەكێشێتەوە و سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی دەڵێت ” یەکێتی بەردەوام دەبێت لە پشتگیركردنی ئێزدیەكان و هیوای سەركەوتنیان بۆ حەیدەر شەشۆ لەم ئەركە نوێیەدا بۆ خواست”.

رۆژی دووشەممە 17-4-2017، بەپێی هەواڵێكی سایتی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی، حەیدەر شەشۆ، بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی وەك ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پێشكەش بەسكرتاریەتی ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتی كرد.

لە هەواڵەكەدا هاتووە، عادل موراد، سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی‌ و سكرتاریەتی ئەنجومەنەكە پێشوازییان لە حەیدەر شەشۆ كرد و شەشۆ رایگەیاند، وەكو ئێزدیەكان سوپاسی مام جەلال و یەكێتی دەكەین، كە بەبەردەوامی پشتیوانمان بوون. بەڵێنیشیدا لەكوردستان و یەكێتی دوور نەكەوێتەوە، بەڵام بەهۆی دامەزراندنی حزبێكی نوێی تایبەت بە ئێزدیەكان، كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی و بەپێی پەیرەوی ناوخۆی ئەو حزبە نوێیەش هیچ كەسێك ناتوانێت لەیەك كاتدا ئەندامی دوو حزب بێت، لەبەرئەوە داوایی دەست لەكاركێشانەوە لەیەكێتی دەكەم و هیواشی خواست یەكێتی پشتیگیری حزبەكەیان بكات.

لەبەرامبەردا، عادل موراد، سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و سكرتاریەتی ئەنجومەنەكە، دوایی پەسەندكردنی دەست لەكاركێشانەوەی حەیدەر شەشۆ گوتی، حەیدەر شەشۆ، تا ئەمڕۆ هەڤاڵێكی دڵسۆزی یەكێتی بوو لەمەودواش وەكو دۆستێكی نزیك لەخۆمان مامەڵە لەگەڵ حەیدەر شەشۆ دەكەین. یەكێتی بەردەوام دەبێت لە پشتگیركردنی ئێزدیەكان و هیوای سەركەوتنیان بۆ حەیدەر شەشۆ لەم ئەركە نوێیەدا بۆ خواست.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com