به‌كوردیكردنی : نوچه‌نت
نووسينى: فابريس بالونش*
هێزه‌كانى سوريا له مانگى شوباتى رابردوو، له باشورى مينبه‌ج گه‌شتن به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه كورد سه‌ركردايه‌تيان ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێك بوو بۆ كورده‌كان له‌هه‌وڵه‌كانی يه‌كخستنه‌وه‌ى رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات و كۆى ئه‌و زه‌ويانه‌ى به‌درێژايى سنورى توركيا و سوريا هه‌یانه.
یه‌كخستنه‌وه‌ی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی (رۆژئاوای كوردستان) دڵنيايى ده‌دات، به كورده‌كانى سوريا، بۆ به‌رێوه‌رى خۆجێيان، بۆیه (پارتى يه‌كێتى ديموكراتى)، كه‌ميليشياێكى كورديه‌و باڵاده‌سته به‌سه‌ر هێزه‌كانى سورياى ديموكرات، له‌برى ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ڕێڕه‌وی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كان پێشده‌خات، به‌ڵام كرده‌وه‌كانى ئه‌م دوايه‌ى توركيا بووه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كانیان.
رۆژئاوا له بوارى ئابورى سه‌ر به سورياييه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانى ئه‌م دوايه، كارئاسانى كرد له بوارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان عه‌فرين و ناوچه‌كانى تر‌ى رۆژئاوا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا هه‌رجوڵه‌يه‌ك له‌م بواره ملكه‌چى، نيه‌تباشى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌ده، فراوانكردنى په‌يوه‌ندى ئابوورى له‌گه‌ڵ كوردیش له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه به‌هۆى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى نێوان (پارتى يه‌كێتى ديموكرات) و به‌شار ئه‌سه‌ده، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ناوچه‌ى سوريا پێويستيان به لۆكه و گه‌نم و نه‌وتى به‌رهه‌م هاتوو هه‌يه له كانتۆنى جه‌زيره و رۆژهه‌ڵات له رۆژئاواى سوريا، له‌كاتێكدا كورديش پێويستى به ره‌وانه‌كردنى ماده خاوه‌كان و هێنانى پێداويستيه‌كانى ترهه‌يه.
په‌يوه‌ندی نێوان په‌یه‌ده‌و ئه‌سه‌دیش وا ده‌كات كورده‌كانى سوريا كه‌متر پشت ببه‌ستن به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه رێره‌وى باكور ــ رۆژهه‌ڵات، بۆ فيشخابوور له عێراق تاكه رێگاى بازرگانى نيوه‌ده‌وڵه‌تيه، كه پێداويستيه‌كانيان لێيه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركرابێت.
له‌رابردووشدا، پێوه‌ندييه بازرگانيه‌كانى كورد له رۆژئاواى سوريا به‌رده‌وام بووه له زه‌مه‌نى جه‌نگ تا پێش په‌يوه‌ستكردنه‌وه‌ى عه‌فرينیش له مانگى شوباتدا، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وێڕای ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوريا و ميليشاكانى هاوپه‌يمانى به‌شارئه‌سه‌د گورمرگيان خستبووه سه‌ر كاڵاكان، هێشتاش ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان رۆژئاوا و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربه به‌شار ئه‌سه‌د نه‌وه‌ستا، بۆ نمونه ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى كه به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه‌يان له كانتۆنى جه‌زيره ده‌گواسته‌وه بۆ ناوچه‌كانى حكومه‌تى سوريا باجيان ده‌دا به رێكخراوى (ده‌وڵه‌تى ئيسلامى) له‌كاتى رۆيشتنيان به ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتياندا، له چه‌ند مانگى رابردوو يارمه‌تى سوته‌مه‌نى عه‌فرين له پاڵاوگه‌كانى ناوچه‌ى روميلان و رۆژهه‌ڵاتى قاميشلى ده‌سته‌به‌ر ده‌كرا، ناردنی سوته‌مه‌نی و كه‌لوپه‌ل بۆ عه‌فرین به‌و ناوچانه‌دا تێده‌په‌ڕی كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كداره ياخيه‌كانی نزیك له‌توركيابوون، ئه‌و باجه‌ش كه ئه‌وان وه‌ریانده‌گرت ده‌گه‌يشته نيوه‌ى نرخی كه‌لوپه‌له‌كان.
له‌مانگى شوبات كورد توانى سوته‌مه‌نى بۆ عه‌فرين له‌رێگاى نێوان مينبه‌ج و حه‌له‌بدا هه‌نارده بكات، كه‌رێگایه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای سوریادایه، له‌به‌رانبه‌ردا به‌باجێكی كه‌متری دایه هێزه‌كانى ئه‌سه‌د، كۆنتڕۆڵی سوپای ئه‌سه‌دیش به‌سه‌ر ئه‌و رێگايانه‌ى كه‌شاره كوردییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، يارمه‌تيده‌رى ئه‌سه‌ده كه به‌هۆیانه‌وه كورد له رووى ئابوورى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ته‌كه‌ى دا بمێنێته‌وه، جگه له‌حكومه‌تی ئه‌سه‌د بنه‌ماڵه‌كه‌شی سودمه‌ندبوون، كه يه‌كێك له‌وان رامى مه‌خلوفى خاوه‌نى كۆمپانيانى فرۆكه‌وانيیه، “فلاى داماس” دانيشتوانى قاميشلى به‌كارى ده‌هێنێن بۆ هاتووچۆ.

فرۆكه‌خانه‌ى قاميشلى
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى فرۆخانه‌ى قاميشلى، له قوڵايى خاكى رۆژئاوادايه، به‌ڵام تا ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوريايه، (پارتى يه‌كێتى ديموكراتى) هه‌وڵى ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنى نه‌داوه، چونكه رێگايه‌كه بۆ گه‌ياندنى رۆژئاوا، كه ناتوانێت ده‌ستبه‌ردارى بێت، گه‌شتى رۆژانه بۆ ديمه‌شق پڕبوو له پێداويستى سه‌ره‌كى هاوڵاتيان، به‌هه‌مان شێوه‌ش گه‌شتێكى حه‌فتانه بۆ به‌يروت، گه‌شتێك بۆ كوێت، هه‌روه‌ك رێگايه‌كى ئاسان بوو بۆ گه‌شتى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى بۆ ده‌ره‌وه، نزيكترين فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌و فرۆكه‌خانه‌یه، فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بوو، كه ماوه‌ى رۆژێك به ئوتومبيل دووربوو، پرۆسه‌ى په‌ڕينه‌وه له رووبار‌ى ديجله بۆ فيشخابوور كرده‌يه‌كى سه‌خت بوو، چونكه ناكرێت هاووڵاتى ئه‌و پاپۆرانه به‌كاربێنێت، كه بۆ په‌ڕينه‌وه‌ى ئوتومێبێلى باڵهه‌ڵگر دروستكرابوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ش مامه‌ڵه‌ى گومرگ كاتێكى زۆرى ده‌ويست.
به‌ر له‌شوبات فرۆكه‌خانه‌ى قاميشلى تاكه رێگا بوو بۆ گه‌يشتنى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى بۆ ناوچه‌كانى رۆژئاواى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د، به‌درێژايى ماوه‌ى جه‌نگ هه‌زاران قوتابى زانكۆكان له حه‌له‌ب و ديمه‌شق و حيمص و لازقيه تووشى دڵه‌ڕاوكێ بووبون، به‌هۆى نه‌بوونى رێگاى گه‌رانه‌وه‌يان بۆ ماڵه‌وه‌يان، هه‌روه‌ك ديمه‌شق سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى بوو بۆ پێداويستى پزيشكى، چونكه نه‌خۆشخانه‌كانى رۆژئاوا پێداويستى ته‌واويان نه‌بوو، زۆربه‌ى داوده‌رمان له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌هات، ته‌نانه‌ت موچه‌ى گشتى و خانه‌نشينى به فرۆكه له ديمه‌شق ده‌هات بۆ ئه‌و ناوچانه، به‌كورتى تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد پێداويستى ته‌واويان له‌به‌رده‌ستدا نيه، پێويستيان به ده‌وڵه‌تى سووريا هه‌يه بۆ دابینكردنی زۆربه‌ى پێداويستيه‌كانى ژيان.
سه‌ربه‌خۆى ئابوورى: ئيدۆلۆژى به‌رامبه‌ر واقيع
له ساڵى 2012 پارتى يه‌كێتى ديموكراتی، په‌یه‌ده، ده‌ستى به‌سه‌ر پارێزگارى حه‌سه‌كه‌دا گرت، دۆخى ناوچه‌كه به‌رده‌وام بوو له پشێوى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د، كاتێك چه‌كداره‌ياخيبووه‌كان ده‌ستيان به‌سه‌ر دۆڵى فوراتدا گرت، ئه‌مه به‌شێوه‌يه‌كى ته‌واو بووه هۆى شڵه‌ژاوى سيسته‌مى ئابوورى ناوخۆى ئه‌م وڵاته، چونكه پێشتر حه‌سه‌كه پشكى شێرى به‌ركه‌وتبوو له به‌رهه‌م هێنانى ماده‌ى خاو، به‌تايبه‌ت نه‌فت و دانه‌وێله و لۆكه، بۆ نمونه نيوه‌ى دانه‌وێله‌ى سووريا به‌رهه‌مى حه‌سه‌كه بوو، كه ئه‌مه يارمه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆراكى ده‌دا له سوريا، هه‌روه‌ها به‌ر له جه‌نگ حه‌سه‌كه 80% به‌رهه‌مى لۆكه سورياى به‌رهه‌م ده‌هێنا ، كه پێى ده‌گوترا زێرى سپى و بووبوه هۆى به‌هێزبوونى پيشه‌سازى چنين له‌م وڵاته‌دا، به ره‌وانه‌كردنى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات سودى زۆر گه‌وره‌ى بۆ سوریا هه‌بوو.
جوتياره‌كان ناچاربوون پابه‌ند بوون به پلانى به‌رهه‌مهێنان، كه ده‌سه‌ڵاتى سوريا خستبوويه سه‌ریان، له كاتێكدا به‌رهه‌مه‌كانى تر جياكرابوونه‌وه ئه‌و پابه‌ندييه‌يان بۆ دانه‌نرابوو، جگه له‌وه‌ش نووسينگه گشتيه‌كان بۆ گه‌نم و لۆكه يارمه‌تى جوتيارانيان ده‌دا به دابين كردنى بنه‌تۆ و كڕينه‌وه‌ى سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانيان به‌و نرخه‌ى ده‌وڵه‌ت ديارى ده‌كرد، به‌هه‌مان رێگا به‌رێوبه‌رايه‌تيه خۆجێيه‌كان هه‌ڵده‌ستان به‌دابينكردنى په‌ين و ده‌رمان بۆ ئه‌و نه‌خۆشيانه‌ى تايبه‌ت بوون به كشتوكاڵ له وێزگه‌كانى حمص، به‌نرخێكى گونجاو.
له ئه‌نجامى ئه‌و سياسه‌ته، حه‌سه‌كه وه‌ك داگيركراوى ناوخۆى لێ هاتبوو، ده‌بوو هاوكارى رۆژئاواى سوريا بكات به ماده‌ى خاو، ئه‌مه له‌كاتێك دروستكردنى كارگه‌ى پيشه‌سازى ماوه‌يه‌كى زۆربوو قه‌ده‌غه‌بوو، له‌كاتێك ده‌وڵه‌ت دوو كارگه‌ى چنينى له‌و ناوچه‌يه كردبۆوه، به‌ڵام ئاماده‌كردنى زۆربه‌ى لۆكه‌ى ئه‌و وڵاته له ناوچه‌ى حه‌له‌ب و ساحيله‌يه بوو، جگه له‌مه‌ش ئه‌و پارێزگايه هيچ پشكێكى نه‌بوو له چنين، ته‌نها چه‌ند كارگه‌يه‌كى په‌يوه‌ست به خوارده‌مه‌نى كشتو‌كاڵى لێ‌بوو، چه‌ند كاريگه‌يه‌كى تر‌ى شيره‌مه‌نى و ئاشى ئارد هه‌بوو، بۆ دابينكردنى پێوداويستيه‌كانى ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها سێيه‌كى نه‌فتى سوريا له‌و پارێزگايه به‌رهه‌م ده‌هات، كه‌چى هيچ پاڵاوگه‌يه‌ك يان كارگه‌يه‌كى پلاستيكى لێ نه‌بوو، هه‌روه‌ها كارگه‌ى سوته‌مه‌نى رومێلان پێداويستيه سه‌ره‌كيه‌كانى په‌يوه‌ست به ده‌رهێنانى نه‌فت دابين ده‌كات، له‌كاتێك زۆربه‌ى وزه‌ى كاره‌با له به‌نداوى به‌عس و تشرين و سه‌وره له‌سه‌ر رووبار‌ى فورات به‌هه‌م دێت.
به‌هۆى چه‌سپاندنى ئه‌و دۆخه ئابووريه، ده‌سه‌ڵاتى سوريا خۆى ده‌پاراست له هه‌ر هه‌وڵێكى جيابوونه‌وه‌ى كورده‌كان ــ كه ئه‌م كاره پێچه‌وانه‌ى ته‌واوى هه‌بوو له‌گه‌ڵ ناوچه‌ى عه‌له‌ويه‌كان، كه ئه‌سه‌دى باوك هه‌موو ژێرخانه‌كانى پێويست به دروستكردنى ناوچه‌يه‌كى پارێزرا و سه‌ربه‌خۆی بۆ ئه‌م تائيفه‌يه ده‌سته‌به‌ر كردبوو، ئه‌گه‌ر رۆژگارێك حكومه‌تى سوريا ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌م ناوچه‌يه له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ پارتى يه‌كێتى ديموكراتى، داواى ئابوریيه‌ك ده‌كات كه خۆژێن بێت له پێناو ئازادبوونى پێوه‌ندى ناهاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ديمه‌شق، هه‌روه‌ك سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى ره‌تده‌كاته‌وه، كه عه‌بدوڵائۆجه‌لانى سه‌رۆكى (پارتى كرێكارانى كوردستان) هه‌وڵى به‌هێزكردنى ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ى ده‌دا، كه يارمه‌تى ده‌رى لايه‌نگرى ماركسيه‌ت بوو، له ئێستادا ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌يه، ناكرێت ئه‌م فكرانه جێبه‌جێ بكرێن له بازنه‌يه‌كى بچوكى رۆژئاوا، بۆيه ده‌سه‌ڵاتى رۆژئاوا ناچاره هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى رێگايه‌ك بدات له پێناو ره‌وانه‌كردنى به‌رهه‌مى خاوى له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مه پيشه‌سازيه‌كان، له‌م سۆنگه‌يه‌وه كردنه‌وه‌ى رێگاى بازرگانى دووه‌م ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى رۆژئاوا، ده‌توانێت پرۆسه‌ى بنياتنانه‌وه‌ى ئابوورى به‌شێوه‌يه‌كى گه‌وره و باشتر له‌و پرۆسه‌ى كه به‌سستى به‌رێوه ده‌چوو بینات بنێت.
ئايه هيچ رێره‌وێكى رۆژئاوا هه‌يه بۆ ئێران؟
به‌كردنه‌وه‌ى رێگايه‌ك له نێوان حه‌سه‌كه و كه‌ركوك، رۆژئاوا پێويستى به رێڕه‌وى سنوورى فيشخابوور نامێنێت، كه تا ئێستاش به ته‌واوى له ژێر سنوورى دسه‌ڵاتی (پارتى ديموكراتى كوردستان)ه كه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، ئه‌م رێڕه‌وه له باشورى چياكانى ئێزيدییه‌وه(مه‌به‌ستی چیای شه‌نگاله- وه‌رگێڕ) ده‌روات بۆ ته‌له‌عفه‌ر، له‌وێشه‌وه بۆ كه‌ركوك به دۆڵى ديجله كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه عێراقى و ميليشا شيعه‌كانه، هه‌رچى كه‌ركوكه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى (يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان)ه، ئه‌ويش پێكهاتيه‌كى سه‌ره‌كى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، دۆستايه‌تى نزيكى هه‌يه له‌گه‌ڵ ئێران و به‌غدا، به پێچه‌وانه‌ى(پارتى ديموكراتى كوردستان).
به‌دڵنياييه‌وه كردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگايه تا ئێستا زامن نيه، چونكه رێكخراوى (ده‌وڵه‌تى ئيسلامى) تائێستاش بوونى هه‌يه له باشورى شه‌نگال، له‌كاتێك هه‌ريه‌ك له پارتى ديموكراتى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستان له ململانێدان له پێناو چه‌سپاندنى باڵاده‌ستى خۆيان له ناوچه‌ى شه‌نگال، جگه له‌مه‌ش هه‌ريه‌ك له مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكى توركيا دژى كردنه‌وه‌ى ئه‌ورێڕه‌وه‌ن، كه ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى گرنگى جيۆسياسى بۆ ئێران.
ئه‌م ئاراستانه تا ئێستا به‌رده‌وامن، ئه‌گه‌ر دروستكردنى رێڕه‌وى حه‌سه‌كه و كه‌ركوك ته‌واوبوو، په‌يوه‌ندى سه‌ره‌كى كوردى سوريا به ئێران ده‌به‌سترێته‌وه له رێگاى سلێمانى، له‌رووى تيۆريشه‌وه رۆژئاوا ده‌بێته رێڕه‌وى ئێران له نێوان عێراق و سوريا، ته‌نانه‌ت لێواره‌كانى ده‌ريايى سپى ناوه‌راست، به‌لاى كه‌مه‌وه كاتێك هێزه‌كانى ئه‌مريكا رۆژئاواى سوريا جێ ده‌هێڵێت، ئه‌مه نابێته كورترين رێگاى رۆژئاوا بۆ ئێران، به‌ڵام كارێكى سودبه‌خشه بۆ بوون به به‌ربه‌رست له‌به‌رده‌م رێكخراوى(ده‌وڵه‌تى ئيسلامى) به درێژايى سنوری سوريا ــ عێراق، كه راى به‌هێز ئه‌وه‌يه دواى ده‌ركردنى تيرۆرستان له ره‌قه و موسڵ روو له‌م ناوچه‌يه بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ولايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌يانه‌وێت ده‌ستى ئێران ببڕن له دروستكردنى ئه‌م رێڕه‌وه، پێويسته نفوسى خۆيان له ناوچه كورديه‌كان به‌هێزبكه‌ن.
* فابريس بالونش: مامۆستاى به‌ژدار و به‌رێوبه‌رى لێكۆلێنه‌وه‌كان به زانكۆى ليۆن2″ مامۆستاى وانه‌بێژ له په‌يمانگاى واشتنتۆن.
