قوربانی: مەبدەئی حزبی لەناو یەکێتی نەماوە… تاڵەبانی عارف قوربانی لە یەکێتی دەردەکات

0

قوربانی: مەبدەئی حزبی لەناو یەکێتی نەماوە… تاڵەبانی عارف قوربانی لە یەکێتی دەردەکات

نوچەنێت. سبەی
پاش ئەوەی بە بڕیاری جەلال تاڵەبانی، عارف قوربانی لە ئەندامێتی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دورخرایەوە، ناوبراو رایدەگەیەنێت، مەبدەئی حیزبی لە ناو یەکێتیدا نەماوە و نامەوێت کەسیش شەفاعەتم بۆ بکات تا بگەڕێمەوە، هاوکات ئاماژە بەوەشدەدات، دەبوایە یەکێتی رێزی لە خەباتەکەی و قەڵەمەکەی بگرتایە.
عارف قوربانی، ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی و سەرۆکی دەزگای خەندان، بە (سبەی) راگەیاند: بڕیارەکە بە ئاسایی وەردەگرم، چونکە مەبدەئی حیزبی لە ناو یەکێتیدا نەماوە و ئەگەر دیسپلینی حیزبی بمێنێت، چۆن لە سەر وتارێک بە ئەندام مەکتەبێک دەڵێیت بڕۆرەوە بۆ ماڵەوە و خواحافیزت بێت.
ناوبراو پێشیوایە: بڕیارەکە گەرماوگەرم و عەفەوی نیە، چونکە لە دوشەممەوە تاڵەبانی بڕیاری داوە، دوێنێیش بانگی وتەبێژی یەکێتی کردوە کە مەسەلەکە یەکلایی بکاتەوە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی، نیگەرانە لەو کارەی بەرامبەری ئەنجامدراوە و ئەوەی خستەڕو: قەت باوەڕم نەدەکرد بەرامبەر من کارێکی وەها بکرێت، چونکە ساڵانێکی زۆرە یەکێتیم و کاریشم زۆر کردوە بۆ ئەو حیزبە، چاوەڕێیشم دەکرد رێزی قەڵەمەکەم بگرن، چونکە نزیکەی ٤٠ کتێبم نوسیوە و ١٠ کتێبم لە سەر ئەنفال کراوە بە ئینگلیزی.
قوربانی ئاماژەی بەوەدا: ئەگەر یەکێتی پێیوابوایە زیان دەکات بڕیاری لەو شێوەیەی دەرنەدەکرد، رەنگە ئەو کەسانەیشی بڕیارەکەیان دەرکردوە پێیان باشبێت.
سەبارەت بە ئایندەی لە ناو دەزگای خەندانیشدا، ناوبراو رونیکردەوە: نازانم یەکێتی بیرکردنەوەی بەرامبەر دەزگای خەندان چۆنە، بەڵام بەلامەوە ئاساییە هەر بڕیارێک بدەن.
هەرچەندە عارف قوربانی لە بەرهەم ئەحمەد ساڵح، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نزیکە، بەڵام رەتیدەکاتەوە داوای هەڵوێستی لە کەس کردبێت و تەئکیدیکردەوە: لە گەڵ هیچ ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی لەو بارەیەوە قسەم نەکردوە، داواکاریشم هیچ کەس شەفاعەتی گەڕانەوەم بۆ نەکات، چونکە پێویستم بە شەفاعەت نیە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com