تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له دادگای ئیتحادی داوای یاسایمان له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان تۆماركرد و ده‌شڵێت “كۆڵ له دۆسیه‌كه ناده‌ین”.
له كۆتای ساڵی 2016 په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی (یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) له په‌رله‌مانی عێراق برگه‌یه‌كیان بۆ پابه‌ندكردنی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق زیادكرد، كه تێیدا داوای راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوكیان كردبوو به حكومه‌تی عێراق، له‌به‌رامبه‌ر ناردنی ریژه‌ی %17ی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێم ،به‌لام حكومه‌تی هه‌ریم ئه‌م برگه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه به زیان بۆ هه‌رێمی له قه‌له‌مدا و ڕایگه‌یاندبوو “پێوه‌ی پابه‌ند نابین”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.ئه‌مین به‌كر، په‌رله‌مانتاری بزووتنەوەی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایه‌ی تۆماریان كردووه له دادگای ئیتحادی له دژی هه‌ریم و ناوه‌ند رایگه‌یاند: چوار په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كانی (یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) سكالامان له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌ێم تۆماركرد، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقه‌وه، ده‌شلیت، به دوو هۆكار سكالامان تۆماركرد.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی دوو هۆكاری پشت تۆماركردنی سكالانامه‌كه‌وه روونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، یه‌كه‌م له‌سه‌ر پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ریم و ناوه‌نده به ناوه‌ڕۆكی هه‌ندێ له بڕگه‌كانی پڕۆژه یاسای گشتی عێراقه‌وه‌یه و دووه‌میش، له‌باره‌ی مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه، كه موچه‌كانیان به ته‌واوی و له‌كاتی خۆی پی نادرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به دوای دۆسیه‌كه‌وه ده‌بین و كۆلی لی ناده‌ین، به‌ڵام هه‌ندێ ریكاری ماوه، كه چاوه‌ڕێی دادگاین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هیوادارە، کە دادگا كاری خۆی بكات و ماف بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ریم بگه‌ڕێته‌وه.