نوچەنێت
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی مامۆستایان لە نزیک دەربەندیخان، دوو مامۆستا گیانیان لەدەستدا و چوار مامۆستای دیکەش بریندار بوون. پۆلیسی هاتووچۆش دەڵێت “هۆکارەکەی خێرایی زۆر بووە”.
بە پێی زانیارەییەکان، پاسەکە لە گوندی پوونگەڵە وەرگەڕاوە، کە دەکەوێتە نێوان باوەنوور – دەربەندیخان و 14 مامۆستای تێدا بووە.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەکان، بەهۆی رووداوەکە دوو مامۆستا گیانیان لەدەستداوە و چوار مامۆستای دیکەش بریندارن. هەروەها یەکێک لەو مامۆستایانەی گیانی لەدەستداوە پیاوە و ئەوەی دیکەیان کچە، بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.
نەقیب کارزان مەجید، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە (رووداو)ی گوتووە، خێرایی زۆر وایکردووە لە پێچێکدا شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵ لەدەست بدات.