نوچە.نێت
کەسانێکی نزیک لە ئەنجلینا جولی ئاشکرایدەکەن ، کە جولی دوای جیابونەوەی لە براد بیت لە ئێستادا لەگەڵ پیاوێکی تر، بەبێ ئەوەی ناسنامەی باس بکات خۆشەویستیدایە
بە پێی ماڵپەری “intouchweekly”، ئەنجلینا جولی لەگەڵ کەسێکی تر کە ئینجی نایەوێت ناوی بێنێت، باسی هاوسەرگیریان کردوە و بەم نزیکانە هاوسەرگیری دەکەن.
ئەو سەرچاوە رایگەیاند،” کاتێک براد بیت هەواڵەکە دەبیستێت توشی سەرسورمان دەبێت، چونکە بیت ئاسودە نیە بە بونی پیاوێکی تر لەگەڵ مناڵەکانیدا ،و جگە لەوەش ، هەرچەند ئەوان جیابونەتەوە بەڵام هەستی بەو جیابونەوە نەکردوە و پێی وا نەبوە ئەنجلینا لەگەڵ کەسێکی چاوپێکەوتن بکات و لەگەڵی بچێتە دەرەوە”.

