حکومەتی هەرێم: کوردستان بە چەتری هه‌موو پێكهاته‌ ئایینییەکان ده‌مێنێته‌وه‌

0

نوچەنێت
حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا بەبۆنەی، جەژنی قیامەوە رایدەگەیەنێت، کوردستان تاهەتایە به‌ خاك و ماڵ و بە چەتری هه‌موو پێكهاته‌ ئایینییەکان ده‌مێنێته‌وه‌. 

ئەمڕۆ شەممە 15-4-2017 حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی جەژنی قیامی مەسیحییەکان رایگەیاند ” كوردستان تاهه‌تایه‌ به‌ خاك و ماڵ و چه‌ترى هه‌موو پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى ده‌مێنێته‌وه‌ و وه‌ك هه‌میشه‌ پێشمه‌رگه‌ و ڕۆڵه‌ قاره‌مانه‌كانى بێ جیاوازى به‌ گیان و خوێنى خۆیان به‌رگرى له‌م كه‌لتووره‌ و له‌ ته‌واوى پێكهاته‌كانى ده‌كه‌ن”.

لەپەیامەکەدا هاتووە”دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ پارێزه‌رى ئه‌و لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌ بنه‌ما و كۆڵه‌كه‌یه‌كى سه‌ره‌كیى كه‌لتوورى دێرین و له‌مێژینه‌ى گه‌لى كوردستانه و شانازى پێوه‌ ده‌كات، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ هیچ دۆخێكیشدا ڕێگه‌ نادات ئه‌و كه‌لتووره‌ له‌ق ببێت“.

دەقی پەیامەکە:

به‌گه‌رمى جه‌ژنى قیامه‌ت له‌ هه‌موو خوشك و برایانى مه‌سیحى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و هه‌موو جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تیش ئه‌و خوشك و برا مه‌سیحییانه‌ى، كه‌ له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕى تیرۆردا وه‌ك پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه‌ ماڵ و زێدى خۆیان جێهێشتووه‌ و هێشتا له‌ ئاواره‌ییدا ده‌گوزه‌رێنن. هیواى جه‌ژنێكى ئارام و كامه‌رانیان بۆ ده‌خوازین. هیوادارین هه‌موومان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو له‌ سایه‌ى نه‌مانى تیرۆر و سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى به‌سه‌ر تیرۆرستان و گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و ئاشتى و ئاوه‌دانیدا بكه‌ینه‌وه‌.

له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌، گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ پارێزه‌رى ئه‌و لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ بنه‌ما و كۆڵه‌كه‌یه‌كى سه‌ره‌كى كه‌لتوورى دێرین و له‌مێژینه‌ى گه‌لى كوردستانه‌ و شانازى پێوه‌ ده‌كات، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ هیچ دۆخێكیشدا ڕێگه‌ نادات ئه‌و كه‌لتووره‌ له‌ق ببێت، بۆیه‌ كوردستان تا هه‌تایه‌ به‌ خاك و ماڵ و چه‌ترى هه‌موو پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى ده‌مێنێته‌وه‌ و وه‌ك هه‌میشه‌ پێشمه‌رگه‌ و ڕۆڵه‌ قاره‌مانه‌كانى بێ جیاوازى به‌ گیان و خوێنى خۆیان به‌رگرى له‌م كه‌لتووره‌ و له‌ ته‌واوى پێكهاته‌كانى ده‌كه‌ن.

دووباره‌ جه‌ژنى قیامه‌ت له‌ هه‌موو خوشك و برایانى مه‌سیحى پیرۆز بێت، هیوادارین جه‌ژنێكى خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن، جه‌ژنه‌كانى داهاتوو هه‌موو ئاواره‌كان سه‌ركه‌وتووانه‌ و به‌ سه‌رفرازى گه‌ڕابنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵ و شوێنه‌ ئازاد و ئاوه‌دانكراوه‌كانیان.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
15/4/2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com