نوچەنێت
بەرپرسی رۆشنبیری و هۆشیاریی نەتەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدهگهیهنێت، وهزارهتهكهیان دەیەوێت پرۆتۆکۆڵی هەولێر-واشنتۆن درێژ بکرێتەوە، چونکە له بهرژهوهندیی هەردوولادایه. هەروەها ویستی پێشمەرگە ئەوەیە، کە ئەم پرۆتۆکۆڵە نوێ بکرێتەوە و فراوانتر بکرێت.
رۆژی 12ی تهمموزی 2016، لە شاری ھەولێر، بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، لە نێوان بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، پرۆتۆکۆڵێک واژۆ کرا، ئهم پڕۆتۆكۆڵه ماوهكهی له كۆتایی نزیك دهبێتهوه.
بەگوێرەی پرۆتۆكۆڵەکەی نێوان ھەولێر و واشنتۆن کە یەکەمجارە بەشێوەیەکی فەرمی واژۆ دەکرێت و کاری پێدەکرێت، ئەمریكا مووچە و ھاوكاریی سەربازیی زیاتر بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین دەكات، تا كۆتایی شەڕی داعش بەردەوام دەبێت.
ھەڵگورد حیکمەت، بەرپرسی رۆشنبیری و هۆشیاریی نەتەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێم به ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند “دواشاندی سەربازیی ئەمریکا بۆ ھەولێر، کاریگەریی زۆری لەسەر پەیوەندییەکانی ھەولێر و واشنتۆن ھەبوو، ههڵبهت لە دوای گۆڕانکارییش لە ئیدارەی ئەمریکادا بڕیاریان دا شاندێک رەوانەی هەرێمی کوردستان بکەن لە ئاستی سەرکردایەتیی سەربازی، له ههولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان کرا و باسیان لەوە کرد کە دەیانەوێت چۆن لەگەڵ سوپای عیراق هەماهەنگن، لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوە هەماهەنگ بن، خۆشحاڵیشیان نیشان دا بۆ پەیوەندیی سەربازی و هەماهەنگیی نێوانمان”.
ههڵگورد حیكمهت دەڵێت ”ویستی پێشمەرگە ئەوەیە، کە ئەم پرۆتۆکۆڵە نوێ بکرێتەوە و فراوانتر بکرێت و بواری دیکەش بگرێتهوه، خۆی لە داھاتوودا لەسەر ئەم پرسە قسە بکرێت، چونکە وادەی کۆتایی پرۆتۆکۆڵەکە نزیک بووەتەوە”.