ئاماری نوێی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بڵاودەکرێتەوە

0

نوچەنێت – هەولێر 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزدییەکان، لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند، 3454 ئیزدی تا ئێستا لەدەست داعشدان، لە ساڵی 2014ەوە، کە لەلایەن داعشەوە لە شەنگال و دەورووبەری دەستگیر کران، 2477 کەسیان ژنن.

بەڕیوەبەرایەتی کاروباری ئێزدییەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، رێکخراوی داعش لە سێپتەمبەری 2014ەوە، 6417 هاوڵاتی ئێزدییان رفاندووە، کە 3547یان ژنن. 

هەروەها دەڵێت 2963 کەس لەدەست داعش رزگار کراون، 1070 ژن و 1571 منداڵ.

دەشڵێت ئەوانەی تا ئێستا لەدەست داعشدا ماونەوە، ژمارەیان 3454 کەسە. 

ئاماژەش بەوە دەکات “ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق نزیکەی 550 هەزار کەسە، ژمارەی ئاوارەکانیان 360 هەزار ئێزدییە”. دەشڵێت “ژمارەی منداڵە بێ دایک و باوکەکان، 1759 منداڵە لە باوکەوە و 407 منداڵ لە دایکەوە و 359 منداڵ لە دایک و باوکەوە. 

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە، “220 منداڵ تا ئێستا دایک و باوکیان لەدەست چەکدارانی داعشدان، کۆی گشتی منداڵانی بێدایک و باوکیش 2745 منداڵە”. 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی گوت “ژمارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی تا ئێستا لە شەنگال دۆزراونەوە 30 گۆڕی بەکۆمەڵە، لەگەڵ سەدان گۆڕی تاکەکەسی، ژمارەی مەزار و شوێنە پیرۆزەکانی ئێزدییەکانیش، کە لەلایەن داعشەوە تەقێنراونەوە، 68 مەزارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com