نوچەنێت
کیفاح مەحمود ڕاوێژکاری راگەیاندنی سهرۆكی ههرێمی كوردستان ئاشکرای کرد، لە وەرزی پایزی داهاتوودا گشتپرسی بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت و دەشڵێت “ئیدارەی نوێی ئەمریکا رێز لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەگرێت”.
کیفاح مەحمود راوێژکاری راگەیاندنی مهسعود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت رایگهیاندووه “لە وەرزی پایزی داهاتوودا گشتپرسی بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت. هەروەها ئیدارەی نوێی ئەمریکا ڕێز لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و خەباتیان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دەگرێت”.
رۆژی 2 ی نیسانی 2017 وهفدی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بەسەرپەرشتی بارزانی کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لەسەر پرسی گشتپرسی سەردانی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بکەن.
كیفاح مهحمود گوتیشی ” لەدواین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی، کە بە بەشداری بارزانی ئەنجامدرابوو گفتوگۆ لەبارەی دەرئەنجامی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا کراوە و دواتر لەسەر ئاستی باڵا لیژنەیەک بۆ هەماهەنگیکردن و چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێش ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە پێکهێنراوە”.