نوچەنێت
سهرۆكی ههرێمی كوردستان بهبۆنهی 29همین ساڵیادی كارهساتی ئهنفال لە پەیامێکدا رایدهگهیهنێ، ئهنفال پەڵەیەكی شەرمەزارییە لەسەر تەوێڵی دوژمنان و جیهان و برینێکی بەئازاریشە بە جەستەیی مرۆڤایەتی، بەتایبەتییش ئەوانەی لەبەرانبەر ئەم كارەساتەدا بێدەنگییان هەڵبژارد.
مەسعوود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، بارزانی له پهیامهكهدا، جهختیكردووهتهوه، دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارە لە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهی بارزانیدا هاتووه “حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی ڕوفاتی پیرۆزی هەموو شەهیدانی ئەنفال بۆ خاكی نیشتیمان و پێویستە بە باشترین شێوە خزمەتی خانەوادەی شەهیدانی ئەنفال بكرێت”.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكی ههرێمی كوردستان:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
لە بیست و نۆیەمین ساڵیادی دەستپێكردنی شاڵاوی ئەنفال لە دژی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان، هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی كوردستان دەنێرین و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی قوربانییانی کارەساتی ئەنفال دەكەین.
ئەنفال پەڵەیەكی شەرمەزارییە لەسەر تەوێڵی دوژمنان و جیهان و برینێکی بەئازاریشە بە جەستەیی مرۆڤایەتی، بەتایبەتییش ئەوانەی لەبەرانبەر ئەم كارەساتەدا بێدەنگییان هەڵبژارد. پێویستە هەوڵەكانی بەجینۆساید ناساندی ئەنفال لەسەر ئاستی جیهانی بەردەوام بن و بگەنە ئەنجام. جەختیش دەکەینەوە کە دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارە لە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان. حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی ڕوفاتی پیرۆزی هەموو شەهیدانی ئەنفال بۆ خاكی نیشتیمان و پێویستە بە باشترین شێوە خزمەتی خانەوادەی شەهیدانی ئەنفال بكرێت.
ئەنفال و سەرجەم ئەو تاوانانەی دژی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و خاکی کوردستان ئەنجام دراون، بەڵگەی زیندوون بۆ ڕەوایی ماف و داخوازیمان و نابێ ئەو هەموو قوربانیدانە بێ ئەنجام بێت و باشترین وەفا بۆ خوێنی شەهیدانمان دابینکردنی داهاتوویەکی ئازاد و سەربەخۆیە و ئەوە تاکە گرێنتییە کە چیدیکە گەلەکەمان نەکەوێتە بەر هەڕەشەی دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانەی دەرهەقمان ئەنجام دراون و هەموو پێکهاتەکان لەژێر ئاڵای کوردستاندا بە برایەتی و ئارامی بژین.
مسعود بارزانی
14- 4- 2017