نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 29 ساڵەی ئەنفالدا رایگەیاند، تائێستا حکومەتی عێراقحکومەتی عێراقی دوای رژێمی بەعس، دەرهەق بەم کارەساتە نەیتوانیوە لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بێتقەرەبووی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری ئەنفالکراوانیان نەکردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمدا، ئاماژە بۆ ئەوە دراوە “جێگەی داخە، کە تا ئێستا حکومەتی عێراقی دوای رژێمی بەعس، دەرهەق بەم کارەساتە نەیتوانیوە لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بێت و نە لە رووی ماددی و نە لە رووی مەعنەوییەوە، قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان نهكراوهتهوه”.
حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێ “پیلانی دوژمنکارانەی ناحەزان لە بەعس و داعش و هاوشێوەکانیان هەرچیەک و هەرچۆنێک بن، قارهمانێتی پێشمهرگه و هێزه ئهمنییهكان و خۆبهخشان، خۆڕاگری و یەکڕیزی و هاوسەنگەریی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە جیاجیاکانی کوردستان، پتەوترین قەڵا و قەڵغانی گەل و خاکەکەمانە. گەلی کوردستانیش چیدی تەنیا و لە دنیایەکی تەریکدا نییە و خاوەنی دۆست و هاوپەیمانی بەهێزە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان”.
هەروەها حکومەتی هەرێم جەختی کردۆتەوە، کە چۆن دواى داڕووخانی بەعس، حکومەتێکی یەکگرتووی بەهێز بە یەکڕیزییەکی مێژوویی گهلى كوردستان، بووە سیمای ئەو قۆناغە. ئێستاش، کە دەستپێکی قۆناغی دواى داعشە، ئەو بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی هەموو لایەن و پێکهاتەکانی کوردستاندایە کە لە دروستکردنی زەمینەی تەبایی و یەکڕیزی و سیمایەکی ڕۆشن و مژدەبەخشدا له قۆناغی دواى داعشدا، بەشدار بن.
ئەنفال، بە بەرنامەیەکى داڕێژراو، کە لە ساڵی 1988 ڕژێمى بەعس بەرامبەر بە گەلى کورد پەیڕەوى کرد، کە تیایدا زیاتر لە 182 هەزار هاوڵاتى کورد، بە هەشت قۆناغ ئەنفالکران، تائێستا ڕووفاتی زۆرینەی ئەنفالکراوەکان نەدۆزراونەتەوە. هەروەها تا ئێستاش وەک پێویست خزمەتی کەسوکاری ئەنفاڵکراوان نەکراوە.