
حزبی کۆمۆنیست: خۆپیشاندانەکەی هەولێر سیناریۆی پارتی بوو بۆ لەبیربردنەوەی یادی سەردەشت عوسمان
نوچەنێت
لە بەیاننامەیەکدا حزبی کۆمۆنیست خۆپیشاندانەکانی هەولێر بە سیناریۆی پارتی ناودەبات، بە ئامانجی تێکدانی ریزی نارەزاییەکانی خەڵک، تەئکید لەوەش دەکاتەوە، کە رووداوەکانی بادینانیش سیناریۆی ئەو حزبە خۆی بووە.
لە بەیاننامەکەی حزبی کۆمۆنسیتدا، هاتووە”له‌سه‌روبه‌ندی ساڵیادی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان‌و به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ئازادیخوازان، له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی کوردستاندا، جارێکی‌تر پارتی‌و حکومه‌ته‌که‌ی گۆڤاری چرپه‌یان کرده‌وه بیانوویەکی تر بۆ به‌ڕێخستنی سیناریۆیه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی هاوشیوه‌ی ڕووداوەکانی چەند مانگی پێشووی زاخۆ و دهۆک”
هەروەک خۆپیشاندانەکەی هەولێر بە دەعوای پارتی و ئسیلامییەکان ناو دەبات.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه……
ته‌نها وه‌ڵامی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان به‌و شه‌ڕو ده‌عوایه‌ی پارتی وئیسلامیه‌کان،هاتنه‌مه‌یدان و توندکردنه‌وه‌ی نارهزایهتیهکانیانه بۆ نان‌و کار‌و ئازادی!
له‌سه‌روبه‌ندی ساڵیادی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان‌و به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ئازادیخوازان، له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی کوردستاندا، جارێکی‌تر پارتی‌و حکومه‌ته‌که‌ی گۆڤاری چرپه‌یان کرده‌وه بیانوویەکی تر بۆ به‌ڕێخستنی سیناریۆیه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی هاوشیوه‌ی ڕووداوەکانی چەند مانگی پێشووی زاخۆ و دهۆک.
ئه‌م شه‌ڕو ده‌عوایه‌ی نێوان پارتی‌و ئیسلامیه‌کان که‌شاری هه‌ولێری گرته‌وه، نه‌ک هیچ پەیوەندیه‌کی بەخواستو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و زهحمهتکێشو ئازادیخوازانه‌وه نییه، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ له‌خانه‌ی ئه‌و سیناریۆو هه‌وڵانه‌دایه که‌پارتیو حکومه‌ته‌که‌ی بۆ سه‌رکوتی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه کردویانه‌ته سیاسهتو به‌رنامه‌ی خۆیان.
خه‌ڵکی نارازی کوردستان که‌له‌مێژه ده‌نگی “نا” و خواستی ئاڵوگۆری ڕیشه‌ییان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌رزکردۆته‌وه، بڕیاری دابران‌و نه‌مانی فرسه‌تی ژیانکردنی خۆیان له‌ژێرسایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا به‌مه‌حاڵ سپاردووه. پارتی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی زۆر باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن که چیتر ناتوانن له فه‌زای ئارام‌و ئاشتیانه‌دا ئه‌م کێشه‌یه به‌بێ زیانی گه‌وره له ئایندهی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تێپه‌رێنێ، هه‌ر بۆیه پێک هێنانی فەزای بار گرژی‌و جوڵاندنی ئیحساساتی ئیسلامی ده‌کاته سیناریۆو ڕێگایه‌ک بۆ زاڵکردنو توندکردنه‌وه‌ی فه‌زای کۆنەپەرستانه لەدژی سه‌رتاپای کۆمەڵگا.
دیاره ئامانج لێی چهواشهکردنو تێکدانی ریزی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خهڵکو به‌لاڕیدا بردنیه‌تی، که‌ڕۆژانه یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێ. بۆرژوازی کورد‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی کەلە دوای ڕووداوەکانی ١٧ ی شوباتی پارەوە کەوتە بەرامبەر پرسیارێکی گەورەی جەماوەری چه‌وساوه‌ی کوردستانەوە، بە کردەوە فەشەلی ئەم ده‌سه‌ڵاته‌ی لەبەڕیوەبردنی کۆمەڵگادا ڕاگه‌یاندووه.
بانگەوازی ئەوەی کە کابینەی شەشەم فەشەلی هێنا و گوایه بهگوێزانهوه بۆده‌ستی پارتی ئه‌توانێ ئه‌م فه‌شه‌له قه‌ره‌بۆ بکاته‌وه، بەڵام ڕوداوه‌کانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی شاری هه‌ولێر دوباره سه‌لماندیه‌وه کهکابینەی حەوتەمیش هەر لەم سه‌ره‌تای دهستبهکاربونهی خۆیدا، ڕووبه‌ڕووی فه‌شه‌ل‌و بن به‌سته له‌به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاو وه‌ڵامدانه‌وه به‌خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان.
خۆسازکردنەوەی بۆرژوازی کورد‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستبردن بۆ سیاسه‌تی ئه‌وپه‌ڕی سهرکوتو توندکردنه‌وه‌ی کۆنه‌په‌رستی و ئیسلامیزه‌کردنی فه‌زای کۆمه‌ڵگا، ئه‌و ڕیبازهیه که‌بۆرژوازی کورد بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بنبهستو فه‌شه‌له له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه. دانانی تۆمه‌تباریکی وه‌ک خەسرەو گوڵ بەسەرۆکی ئاسایش و بانگەشەی نێچیرەڤان بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی کە ئەبێ هێڵی سوور بۆ ئازادی دابنرێ و ناساندنی موقەدەساتی دینی بە موقەدەساتی خەڵک کە قابیلی ڕەخنە و دەستلێدان نییە، تا هێنانەوەی تاوانبارانی سەرانی ئیسلامی له ئێرانه‌وه بۆ ناو کۆمەڵگا، تا ده‌ستگرتنی مه‌لاو دانوسان له‌گه‌ڵ حزبه ئیسلامهیهکانو دانی به‌خشیش پێیان، گۆشه‌و لایه‌نه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه.
چینی بۆرژوازی‌و ده‌سه‌لاته‌که‌ی هەمیشە لەساتەوەختی قه‌یرانی سیاسی‌و له‌مه‌یداندابوونی بزوتنه‌وه‌ی ڕادیکاڵ‌و ئازادیخوازانه‌و ئیرادە نواندنی خەڵک‌و جووڵانەوەی شۆڕشگێڕانەدا، بهدهستبردنو ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر سیاسه‌تی سهرکوتو توندکردنه‌وه‌ی فه‌زای کۆنهپهرستیو به‌ڕیخستنی سیناریۆی شه‌ڕو ده‌عوا له‌گه‌ڵ ڕه‌وته کۆنه‌په‌رسته‌کانی نێوخانهوادهی خۆیدا، نیازمه‌نده، تا له‌م ڕیگایه‌وه بزوتنه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان که بۆ ئازادی‌و باشکردنی ژیان‌و گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی هاتۆته مه‌یدانه‌وه، ئیحتوا بکاو ڕایکێشته نێو شه‌رو ده‌عوایه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌وه. ڕوداوه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاری هه‌ولێر شه‌ڕو ده‌عوای دوبه‌ره‌ی کۆنه‌په‌رستیه له‌فه‌زای هه‌بوونی قه‌یرانی دهسهڵاتو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کریکاران‌و زه‌حمه‌تکێشاندا. شه‌ڕو ده‌عوای کۆنهپهرستانهش ته‌نها بهسهرکوتو به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی بورای خه‌باتی جهماوهریو ئازادیه‌کان ودانانی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م خه‌بات بۆڕزگاربوون له‌سته‌م‌و جیاکاری چینایهتیو زۆرداری چینی ده‌سه‌لاتداردا ته‌واو ده‌کات.
هه‌ربۆیه خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان نابێ ڕێگا بده‌ن ئه‌م سیاسه‌ته هاوبه‌شه‌ی پارت‌و حزبه ئیسلامیه‌کان ڕیزی خهباتو ناڕهزایهتهیکانیان له‌توپه‌ت بکات. به‌ڵکو دەبێ به‌هوشیاریه‌وه تێی بڕوانن و ئەو ڕاستیە ده‌رک بکه‌ن کەئهم شه‌ڕو ده‌عوایه پەیوەندی بەخواستهکانی ئه‌وانه‌وه بۆ نان‌و کار‌و ئازادی نییه. که‌وایه نه‌ک هه‌ر نابێ خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان ببنه وه‌سیله‌و قوربانی ئه‌م شهرودهعوایهو کاراکتەری سیناریۆیەک کە پارتی و دەسەڵاتەکەی سازی کردووه، به‌ڵکو ده‌بێ له‌هه‌ردوو سه‌ره‌وه مه‌حکومی بکه‌ن و ڕیزی خه‌باتی خۆیانی لێجێابکهنهوه.
ته‌نها وه‌ڵامی ئێمه کرێکاران‌و زهحمهتکێشانو ژنان‌و لاوان‌و ئازادیخوازانی کوردستان به‌شه‌ڕو ده‌عوایه‌ک که‌پارتیو ئیسلامیه‌کان بۆسه‌ر ژیان‌و خه‌باتی ئێمه به‌ڕیان خستووه، هاتنه‌مه‌یدان‌و توندکردنه‌وه‌ی نارهزایهتیهکانمانه بۆ نان و کار و ئازادی له‌به‌ره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و شۆڕشگێرانه‌و ئازادیخوازانه‌دا.
ده‌بێ خه‌بات بۆ گۆرینی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کورد‌و حزبه‌کانی و جێگرتنه‌وه‌ی بهدهسهڵاتو حکومه‌تێک کهبڕیارو ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری تیا جێگیربێ، کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد‌و یهکسانو خۆشگوزه‌ران بۆ هه‌موان زامن بکات، بکه‌یه‌نه ئاڵای ڕیزی یه‌کگرتوو ڕیکخراو و هوشیاری ئه‌مڕۆمان، ئه‌مه ته‌نها ڕێگای به‌رگرتنه به‌هه‌وڵه‌کانی پارتی‌و یه‌کیه‌تی لهبهڕیخستن و داسه‌پاندنی شهڕودهعوای کۆنه‌په‌رستاندا. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته و ئه‌م ئامانجه‌دا به‌ته‌واوی تواناوه تێده‌کۆشێت
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
8/5/2012