پۆلیس: ئەوانەی هێرشیان کردە سەر فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکران

0

نوچەنێت
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو دوو چەکدارەی دوێنێ هێرشیان کردە سەر فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکراون.

دوێنێ لە شاری هەولێر لەلایەن دوو چەکدارەوە هێرشکرایە سەر فەرهاد پیرباڵ نووسەر و مامۆستای زانکۆ و بەهۆیەوە برینداربوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر راگەیاند “ئەو دوو چەکدارەی کە لە هەولێر هێرشیان کردە سەر فەرهاد پیرباڵ، شەوی ڕابردوو دەستگیرکراون”.

هەروەها گوتیشی “لەسەر هێرشیکردن و لێدانی فەرهاد پیرباڵ سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com