نوچەنێت
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنەسەر فەرهاد پیرباڵ رایگەیاند “سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه به‌و رووداوه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن”.
دەقی راگەیێندراوەکە
سه‌باره‌ت به رووداوی هێرشكردنه سه‌ر د. فه‌رهاد پیرباڵ له رۆژی چوارشه‌ممه 12/4/2017 له هه‌ولێر, بە گشت لایەک رادەگەیەنین کە به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه به‌و رووداوه و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی راسپاردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌سگیر بكه‌ن ، بۆ ئەوەی بدرێنه دادگە، تا به پێی یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بكرێ.
ئومێد سەباح، گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان