نوچه‌نێت- هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رۆژی چوارشه‌ممه 12-4-2017 رایگه‌یاند، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 62 پێشمه‌رگه تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره، له‌وانه‌ی، كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست داعش، له ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا.
قاره‌مان كه‌مال، جێگری سوپاسالار له وه‌زاه‌تی پێشمه‌رگه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئه‌و 62 پێشمه‌رگه‌یه هه‌ندێكیان له‌ژێرده‌ستی داعشدان و هه‌ندێكیشیان له‌كاتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش شه‌هید بوون و ته‌رمه‌كانیان لای داعش ماوه‌ته‌وه.
گوتیشی وه‌زاره‌ت ئه‌و 62 پێشمه‌رگه‌یه‌ی به شوێن بزربوو تۆمار كردووه.
به‌پێی دوا ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، تا ئێستا 1600 پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعشدا شه‌هید بوون.