نوچە.نێت
بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکان، ئەستێرەی پۆپ، جانیت جاکسۆن دوای لەدایک بونی مناڵەکەی کە ئێستا تەمەنی ٣ مانگە لە هاوسەرە قەتەریەکی جیادەبێتەوە.
گۆڤاری بیبول ويو.إس ، رایگەیاند کە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جانیت تەمەن50 ساڵ و هاوسەرەکەی وسام المانع، دوای ٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری ،و لەدایک بونی منالەکەی جیابونەوە، بەڵام جانێت بابەتی جیابونەوە رەت دەکاتەوە،
لەلایەکی تر رۆژنامەی میل وان صندای بیرتانی، لەسەرەتای رۆژنامەکەدا باس لە جیابونەوەی جانێت جاکسۆن و هاوسەرەکەی دەکات، ئاشکرایدەکات کە عیسا کورەکەی جانێت لای دایکی لە لەندەن دەمێنێتەوە و ژیان بەسەر دەبات.
شایەنی باسە، جانیت و ووسام تەمەن 43 ساڵ لە 2012، ژیانی هاوسەگیریان پێکهێناوە، بون بە خاوەنی کورێک بەناوی عیسا، بەلام دوای ٣ مانگ لەیەکتر جیا بونەوە.
زانیاری زیتر، جانیت بچوکترین ئەندامی خێزانی مایکل جاکسونە، پێشتر دوو جار هاوسەرگیری کردوە ،لە هەشتاکاندا لەگەڵ جيمس ديبارج، دوو ساڵ بەردەوام بون دواتر جیابونەوە، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ سەماکار ریینیە يليزوندو کرد لە 2000 جیابونەوە.



