یەکێتی: پابەندین بەرێککەوتنمان لەگەڵ گۆڕان

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی دڵنیایی دەداتە گۆڕان و رایدەگەیەنێت، یەکێتی لەسەر حسابی گۆڕان هیچ رێککەوتنێك لەگەڵ پارتی ناکات.

پێشتر شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، لەسەر رێككەوتنی نێوان گۆڕان و یەكێتی رایگەیاندبوو، زۆرینەی سەركردایەتی یەكێتی رێگرن لە بەردەم جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە. هەروەها لەسەر رێکەوتنی یەکێتی لەگەڵ پارتی دەڵێت “لەژێر كاریگەریی هەژموونی پارتی یەکێتی دەیانەوێ لەسەر حیسابی رێككەوتنی ئێمە، لەگەڵ پارتی رێكبكەون”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، خەڵەف ئەحمەد شاتوانی، ئەندام پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی گوتەکانی گوتەبێژەکەی گۆڕان رایگەیاند: راستە هەندێك ئەندام مەکتەب سیاسی و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لەگەڵ ئەو رێککەوتنە نییە یان هەندێکیان بەتوندتر لەگەڵی بوون، ئەمەش ئاساییە بۆ پڕۆسەی بڕیاردان.

خەڵەف ئەحمەد گوتیشی “ئەو بابەتە بە زۆرینەی دەنگی مەکتەبی سیاسی، یەکلابووەتەوە و بووە بە بڕیار و هەموو یەکێتییەکان پابەندن بەرێککەوتنەکە، یان هەر رێککەوتنێکی تر لەگەڵ هەر حزبێکی تر بکرێت”.

لەبارەی ئەوەی یەکێتی دەیەوێت لەژێر هەژموونی پارتی لەسەر حسابی گۆڕان رێککەوتن لەگەڵ پارتی بکەن دەڵێت “مێژووی ئەم چەند ساڵەی کۆتایی، یەکێتی بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی نیشاندا، کە یەکێتی لەسەر حسابی هیچ لایەنێك لەگەڵ لایەنێکی تر رێكناکەوێت”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت “لەسەر حسابی گۆڕان نەچووە لەگەڵ پارتی لە رابردوو رێكبکەوێت، بۆ بابەتی پێکهێنانی حکومەت، لەدوای پەکخستنی پەرلەمان، کە پارتی ئامادەبوو حکومەتی لەگەڵ پێكبهێنێت، یەکێتی شوێنی وەزیرەکانی گۆڕانی پڕ نەکردووەتەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە یەکێتی لەسەر حسابی گۆڕان هیچ رێککەوتنێك لەگەڵ پارتی ناکات”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com