نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ کۆبووە و بارودۆخی گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یان تاو توێکرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی ماڵپەری حکومەتی هەرێم، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12-4-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی فیدراڵ و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا وەزیری دەرەوەی عێراق خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگی عیراقه و به پێویستی زانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌تی كه به‌هۆیه‌وه تیرۆرستان رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره بوونه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ،سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه کە”له‌گه‌ڵ سوپای فیدرال له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێت عیراق و ناوچه‌كه له مه‌ترسیی تیرۆر رزگار بكه‌ن و تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كه بنه‌بڕ بكه‌ن”.
هاوکات بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه” هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌میشه له گفتوگۆ و دیالۆگدا بێت”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە ،تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.