نوچەنێت
ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان.
رۆژی چوارشەممە 12-4-2017 ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی هەولێری کرد. هەروەها لە لێدونێکدا لە کاتی گەیشتنی جەعفەری رایگەیاند: رێزێکی زۆریان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، کە سەرکەوتوو بووە لە چوارچێوەی عێراقدا و هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە عێراق بە یەکگرتووی بمێنێتەوە.
بڕیارە ئیبراهیم جەعفەری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێبکات.