سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە گەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆبووەوە

0

نوچەنێت-رووداو
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا کۆبووەوە و سەقامگیریی دوای داعش تاوتوێکراون.

رۆژی چوارشەممە 12-4-2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک وەزیری حکومەت پێشوازی لە تۆبیاس مارتن ئێلوود، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا و شاندی یاوەری کرد.

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توویتەری خۆی رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا بەرەوپێشچوونی سیاسی و سەقامگیریی دوای داعش تاوتوێکراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com