نوچەنێت
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، كه بڕیاریان داوه دوو لیژنه بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی پێكبهێنرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-4-2017، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعود بارزانی، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان راگه‌یاند.
ده‌قی راگەیەنراوە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی:
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی، به ئاماده‌بوونی مه‌سعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجامدرا، بۆ بڕیاردان و به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرابوو و لیژنه‌یان بۆ پێكهێنرابوو.
له‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، پوخته‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێڕاق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكوه‌زیران و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێڕاق، خسته‌ڕوو. له‌ئه‌كامدا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌ڕاوێژكردن له هه‌موو لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان پێكبهێنرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانییه عێڕاقییه‌كان سه‌باره‌ت به داخوازی و كێشه‌كانی نێوانمان، به‌تایبه‌تی له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان هه‌نگاوده‌نێ به‌ره‌و ریفراندۆم.
له ته‌وه‌ری دووه‌مدا، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه تایبه‌ت به بابه‌تی ریفراندۆم راسپێردرابوو بۆ په‌یوه‌ندی و سه‌ردانی حزب و لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه و راو بۆچوونی لایه‌نه‌كانیان گه‌یانده كۆبوونه‌وه، دوای شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی كه له‌و سه‌ردان و دیدارانه‌دا گه‌ڵاڵه ببوون، كۆبوونه‌وه بڕیاریدا هه‌نگاوی پێویست بنێ بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و زه‌مینه‌سازی پێویست بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
له ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردرابوو بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كونسووڵ و نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تان له كوردستان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌و هه‌وڵانه‌ی له ئارادایه بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم، خرایه به‌رباس و گفتوگۆی له باره‌وه‌كرا و به باش هه‌ڵسه‌نگێندرا كه به‌سوپاسه‌وه هه‌موویان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه ببوون.
له‌ته‌وه‌ری چواره‌مدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆی كێشه و گرفته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا و ته‌ئكیدكرایه‌وه له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانمان و به‌هاوبه‌شی خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو وزه و تواناكانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره و پاڵپشتی رێككاره یاسایی و هه‌نگاوه‌كانی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا، كۆبوونه‌وه داوایه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كان و هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیاكاران و ته‌واوی گه‌لی كوردستان كرد، كه له‌م پرۆسه گرینگ و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌دا هاوكار و پاڵپشت بن.
شایه‌نی باسه هه‌ر له‌م كۆبوونه‌یه‌دا هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نه‌خشه‌ڕێگای كه ئاماده‌یانكردبوو پێشكه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و له‌كۆتایشدا بڕیاردرا كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامبن.
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
11/4/2017