نوچه‌نێت- هه‌ولێر
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی خۆی پیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی و هه‌ڵبژاردنیش له‌مساڵدا.
كۆمسیۆن ئاماژه‌شی به‌وه كردووە، كه داواكردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و گشتپرسی له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمه و پێویستی به بڕیاری په‌رله‌مان نییه، كه بۆماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت په‌كخراوه.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپاتی كرده‌وه “كۆمسیۆن ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له كۆتایی ئه‌مساڵدا، خستوه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی، له‌رێگه‌ی دانانی پلان و به‌رنامه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بودجه‌ی بۆ دابینكرا.
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن محه‌مه‌د گوتی “به‌پێی یاسا، سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوا له كۆمسیۆن بكات هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها گوتی “كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه كارگێڕییه پێویسته‌كانی ته‌واو كردوه، هه‌ركاتێك داوامان لێكرا، هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌ده‌ین”. گوتیشی “كۆمسیۆن ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان گشتپرسیش ئه‌نجام بدات، چونكه گشتپرسی له هه‌ڵبژاردن ئاسانتره و پێویستی به بودجه‌ی گه‌وره نییه”.
هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد و چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسیی و حكومیه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامدا، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی گشتپرسی، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.