تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سزادانی پارێزگاری كه‌ركوك له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان قبوڵ ناكه‌ین ، ده‌شڵێت” هێشتا واژۆكان به فه‌رمی نه‌هێندراونه‌ته په‌رله‌مان”.
به پێی زانیاریه‌كان په‌رله‌مانتارانی شیعه و سونه له په‌رله‌مانی عێراق، نزیكه‌ی 100 واژۆیان كۆكردوه‌ته‌وه، بۆ متمانه سه‌ندنه‌وه له نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك، لایه‌نه كوردیه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن، هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان ده‌ستوریه و سزادانی به‌رپرسانی كه‌ركوك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قبووڵ ناكه‌ین.
رێبوار تەها، نوێنەری پارێزگای كەركوك لە پەرلەمانی عێراق دوێنێ دووشەممە 10-4-2017، بە (رووداو)ی راگەیاند “كۆكردنەوەی واژۆ لەلایەن پەرمانتاران نایاسایی و نادەستوورییە، چونكە دوو رێگەی یاسایی بۆ لەسەركارلابردنی پارێزگار هەیە، ئەمەش مەرجی تایبەتی خۆی هەیە:
یەكەم: لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگاوە، دووەم: سەرۆك وەزیران داوایەك پێشكەش بە پەرلەمانی عێراق بكات، ئەمەش لە سێ باردا دەبێت. یەكەم: پارێزگار لە گەندەڵییەوە گلابێت و لەسەری سەلمێنرابێت.
دووەم: پۆستەكەی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی قۆستبێتەوە و لەو رێگەیەوە سەروەت و سامانی كۆكردبێتەوە. سێیەم: یەك لە مەرجەكانی بوونە پارێزگاری لەدەست دابێت، ئەمە لەكاتێكدا هیچ یەكێك لەوانە لە پارێزگاردا نییە”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی واژۆی 100 په‌رله‌مانتاری عێراقی بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: له كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا، پرسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له پارێزگاری كه‌ركوك له به‌رنامه‌ی كاردا نییه و به فه‌رمی نه‌هاتۆته په‌رله‌مان.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له پارێزگاری كه‌ركوك بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه كوردستانیه‌كان موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت، لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له پارێزگاری كه‌ركوك دوو ره‌هه‌ند و دوو قسه هه‌ڵده‌گرێ، یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر متمانه سه‌ندنه‌وه‌كه له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بێت، به‌ته‌واوی دژی ئه‌وه‌ستینه‌وه و پیمانوایه هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان یاسایه و مافی كورده. دووه‌م: ئه‌گه‌ر لێسندنه‌وه‌ی متمانه‌كه به‌هۆی مه‌له‌فاتی تر و پرسی تره‌وه بێت، ئه‌و كات قسه‌ی ترمان ده‌بێت.
موسه‌نا ئه‌مین ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر متمانه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك پێویستی به به‌ڵگه و ئیسپاتكردنه هه‌تا بسه‌لمێنێت پارێزگار كه‌مته‌رخه‌مه یان یاسای پێشێل كردووه، له ده‌ره‌وه‌ی هۆكاری بڕوا پێهێنه‌ر ناتواندرێت متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه.