نوچه‌نێت- ئیتیجاه پرێس
ماجد شه‌نگالی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بابه‌تێكی جه‌ماوه‌رییه نه‌ك حزبی. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه پرۆسه‌ی گشتپرسی بۆ پێدانی ره‌وایه‌تی جه‌ماوه‌رییه به دۆزه‌كه.
ماجد شه‌نگالی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “بابه‌تی جیابوونه‌وه په‌یوه‌ست نییه به پارت و بزووتنه‌وه‌كانه‌وه، به‌ڵكو داواكاری گه‌لی كوردستانه، سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش بۆیه په‌نایان بۆ گشتپرسی بردووه، تا ره‌وایه‌تی جه‌ماوه‌ریی و فه‌رمی پێبده‌ن و ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند و ده‌وڵه‌ته ناوچەییەکان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به به‌هێزی ده‌ست به بابه‌ته‌كه بكات.
شه‌نگالی روونیشی كرده‌وه، کە نه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌كی دیكه ناتوانن ئه‌و داواكارییه جه‌ماوه‌رییه بوه‌ستێنن، كه داوای ئه‌نجامدانی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن له‌م كاته‌دا، ناشتوانێت له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بوه‌ستێته‌وه، سه‌ره‌ڕای بوونی جیاوازی له تێڕوانین و بۆچووندا.
ناوبراو گوتیشی، پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گشتپرسی له‌مساڵدا، بۆئه‌وه‌ی رێگه خۆش بكه‌ن بۆ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد به‌ره‌و پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێن.
ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كرێت، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له نوسینگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌ته‌وه، رێككه‌وتوون، كه ده‌بێت به هێمنی و گفتوگۆ بابه‌ته‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكرێن.