نوچە.نێت
لە سبوتنيك. لە هەندێ ولایەتی سينالوا،لە رۆژئاوای -مەکسیک ،کە شوێنی سەرەکی فرۆشتن و بازرگانی کردنی مادەی هۆشبەرە، ژنانی ئەو ناوچەیەش خواستی نەشتەرگەری “بوشونيس دي كولياكان” یان بوکەڵەی کولیاکان” دەکەن.
لێکۆلەرێکی مەکسیکی بەناوی “خوان كارلوس” لە مەکسیک، رایگەیاند کە” ژنانی ئەو ناوچە بازرگانیە ئارەزوی نەشتەرگەری “بوشونيس دي كولياكان” یان بوکەڵەی کولیاکان” دەکەن و، ئەیانەویت هاوشێوەی بوکەڵەی پلاستیکی کولیاکان بن چونکە بوەتە باو، بۆ بەدەست هێنانی لەش ولارێکی باریک و وروژێنەر، دواتر بەهۆی بازرگانەکانی ئەو ناوچە،کاری لەش فرۆشی بکەن.
کارلوس راشیگەیاند زۆریک لە ژنانی ناوچەکە بۆ کاری لەش فرۆشی پەیوەندی بەو بازرگانانەوە دەکەن کە مادەی هۆشبەر ئاڵوگۆردەکەن، بەڵام سەرەتا نەشتەرگەری بە شێوازی کولیکان دەکەن یان بوکەڵەی کولیکان”پێ دەوترێت. “لێویان بوتوکس ئەکەن” گەورە دەکەن ناوقەدیان بارک دەکەنەوە هەر وەک هاوشێوەی بوکەڵەکان دەردەکەون.


