نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێى میسر به‌تووندى سه‌ركۆنه ده‌كات و، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى قوربانییان، گه‌ل و حكومه‌تى میسر ده‌كات.
رۆژی یەکشەممە 9-4-2017 بەهۆی دوو تەقینەوە لە دوو کڵێسا‌ی شارەکانی تەنتا و ئەسکەندەریەی میسر، کە یەکەمیان لەڕێگەی بۆمبی چینراو و، دووەمیان لەڕێگەی خۆکوژەوە ئەنجامدران، دەیان کەس بوونە قوربانی.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
به تووندى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌م كه دوێنێ كرانه سه‌ر دوو كه‌نیسه له هه‌ردوو شارى ته‌نتا و ئه‌سكه‌نده‌رییه له باكوورى میسر و، تیایدا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان و پیاوانى ئاسایش بوونه قوربانى. هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵم بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكومه‌تى میسر ده‌رده‌بڕم.
گه‌لى كوردستان كه زۆرى له ده‌ست تیرۆر و تیرۆرستان چه‌شتووه، به قووڵى له ئێش و ئازاره‌كانى خانه‌واده‌ى قوربانییان و گه‌ل و حكومه‌تى میسر تێده‌گات و، هه‌موو پشتگیرى و هاوسۆزییه‌كى خۆى له‌گه‌ڵیاندا دووپات ده‌كاته‌وه.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى قه‌باره‌ى كاره تیرۆرستییه‌كان له شوێنه جیاكانى جیهان، نیشانه‌یه‌كى مه‌ترسیدار و زه‌نگێكى ئاگاداركردنه‌وه‌یه، كه ده‌بێ رێكارى گه‌وره‌تر و تووندتر به‌رامبه‌ر تیرۆر و تیرۆرستان له هه‌موو شوێنێك بگیرێته‌به‌ر و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاتر بكات.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
10/4/2017