نوچەنێت
بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، بڕی 222 ملیار و 959 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
د. عەبدولڕەزاق ناوەندەیی، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و بڕی پارەكەش 222 ملیار و 959 ملیۆن دینارە.
د. عەبدولڕەزاق گوتی “لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە 12-4-2017 دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت. وەكو روونیكردەوە، دابەشكردنەكە بەپێی بڕە پارەكە دەبێت و هەر جووتیارێك 38.5% ى پارەكەی وەردەگرێت”.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیەکەدا عەبدولڕەزاق ناوەندەیی راشیگەیاند، بڕی 660 ملیار دینار كە هی ساڵەكانی 2014، 2015 و 2016 ی جووتیارانی كوردستانە، لای حكومەتی حكومەتی عێراق ماوە.
لە ساڵی 2016 دا جووتیارانی هەرێمی كوردستان 886 هەزار تۆن گەنمیان رادەستی حكومەتی عێراق كردووە، كۆی پارەكەش دەكاتە نزیكەی 596 ملیار دینار.