تایبه‌ت: نوچه‌نێت
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سزا و پاداشت پرسیكی ناوخۆی یه‌كێتی و نایده‌ینه میدیاكان و ده‌شڵێت “به فه‌رمی ئاگاداری سزادانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند نه‌كراوینه‌ته‌وه”.
ڕۆژی شه‌مه 8/4/2017 ده‌سته‌ی كارگیڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی و به ئامادابونی هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی چه‌ند بریارێكی بۆ ناوخۆی جیزبه‌كه‌ی ده‌ركرد و رایانگه‌یاند، له‌مه‌و دوا پرنسیپی پاداشت و سزا جێبه‌جی ئه‌كرێت و هه‌ر كادر و سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی له په‌یره‌وی ناوخۆی حزب لابدات سزا ئه‌درێت، به‌پیی زانیاریه‌كان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كیتی سزادراون له‌وانه عادل موراد سكرتیری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی یه‌كیتی.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، له‌تیف نیروه‌ی گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به سزادانی عادل موراد، سكرتیری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند رایگه‌یاند: پرنسیپی سزا و پاداشت پرسیكی ناوخۆی یه‌كیتییه، ئه‌و ناوانه‌ی له میدیاكان بلاوكرایه‌وه ته‌نها راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستومانه و به فه‌رمی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه له سزادانی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی.
سه‌باره‌ت به نیگه‌رانی به‌شیك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له نیوانیاندا عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له پشتگویخستنی نه‌خشه ریگاكه‌ی یه‌كیتی و ته‌ركیز خستنه‌سه‌ر ته‌نها بابه‌تی ریفراندۆم بێ بابه‌ته‌كانی تر ناوبراو ده‌ڵێت، یه‌كێتی له‌سه‌ر زاری مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگیڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتیه‌وه ئه‌وه‌ی پشتراستكرده‌وه كه یه‌كێتی به جدی كار له‌سه‌ر نه‌خشه ڕیگاكه‌ی ده‌كات و پشتگوی ناخرێ.
له‌تیف نیروه‌ی ئاشكراشی ده‌كات، تا ئیستا به فه‌رمی نه‌خشه‌ڕیگاكه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان تاوتوی نه‌كراوه ده‌شڵێت، هیچ زانیلریه‌كم له‌سه‌ر كاتی سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كیتی بۆ لای لایه‌نه‌كانی تر نی یه بۆ تاوتوێ كردنی نه‌خشه‌ڕیگا په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی یه‌كیتی.