نوچەنێت
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجاندانی گشتپرسی كراون و لەمساڵدا ئەنجامدەدرێت.
محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لەمیانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن رایگەیاند، لە سەرجەم ئەو سەردانانەیدا، كە لەگەڵ مەسعود بارزانی (سەرۆکی هەرێمی کوردستان) ئەنجامیداون بۆ وڵاتانی دەرەوە، “بارزانی بەڕاشكاوی باسی سەربەخۆیی كوردستانی كردووە و جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كە “كوردستان ناگەڕێتەوە دۆخی پێش هاتنی داعش”.
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دەڵێت “دوای ئەنجامدانی گشتپرسی هەرێمی كوردستان، لەبارەی ئەنجامەكەشی لەگەڵ بەغدا دانوستان ئەنجامدەدات”.
سەبارەت بەپشتگیری وڵاتانی عەرەبی بۆ كوردستان، محەمەدی حاجی مەحمود ئاشكرایكرد “چەند وڵاتێكی ناوچەكە هەن، كە لەگەڵ كوردان لە دێرزەمانەوە دۆستن و پشتگیری دەوڵەتی كوردی دەكەن”. بەبێ ئەوەی ناوی هیچ وڵاتێك بهێنێت.