شاندی هەرێم لە گەڵ کونسوڵی وڵاتان کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت
شاندی هاوبەشی پارتی دیموکرات، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی وڵاتان لە هەولێر، کۆ دەبنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لە ئاستێکی باڵا لە کاتژمێر 2:30ـی دوای نیوەرۆی رۆژی دووشەممە 10.4.2017 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت. لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی کوردستان دوایین پێشهات و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەخەنە بەر باس، جگە لە قۆناغ و هەوڵەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.

پێشتر بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، ساڵی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان  ئەنجام دەدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com