یەکێتی لاهور تاڵەبانی و چەند بەرپرسێکی دیکەی سزا دەدات

0

نوچەنێت
لیژنەی جێبەجێکردنی دیسپلینی یەکێتی نیشتمانی، کە کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكایەتی دەكات و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد تێیدا ئەندامە، چەند بەرپرسێکی  سزادەدەن. هاوکات بەرپرسە سزادراوەکان دەڵێن “هەڵوێست وەردەگرین”.

رۆژی شەممە 8-4-2017، هەریەکە لە کۆسرەت رەسوڵ، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، مەلا بەختیار، حاکم قادر، عەدنان موفتی، عومەر فەتاح و بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کێشە نێوخۆییەکانی نێو یەکێتی کۆبوونەوە و تێیدا بڕیاردرا چەند بەرپرسێکی حزبەكەیان لەسەر پابەندنەبوون بە پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتی سزابدەن.

بەرپرسە سزادراوەکانی یەكێتی بریتین لە: عادل موراد، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لاهور تاڵەبانی و سیروان کوێخا نەجم.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکان، کە پێشتر چەندان جار، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە کات و شوێنی جیاجیادا، دژایەتیی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕیوە و بیانووی جۆراوجۆری بۆ هێناوەتەوە.

هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، عادل موراد، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، لە وتارێکیدا دژایەتیی خۆی بۆ هەوڵەکانی ئەم دواییانەی تایبەت بە سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی و داوای لە سەرکردەکانی حزبەکەی کرد، کار لەسەر ئەو نەخشەڕێگەیە بکەن، کە لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتییەوە پەسەند کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com