نوچە.نێت
وێنەی کەسێتی هونەرمەندە پێشەنگەکان بۆ وێنەگرتنی سیلفی بە تەلەفونی ئاسایی.
پێشانگایەک لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا دەکرێتەوە بۆ بەدەرخستنی لێهاتویی ئەو وێنەنانەی بە تەلەفون گیراوە ، مەبەست لەوەش وێنەی سیلفی دەربرینی کەسێتی و روخساری کەسەکە بە شێوەیەکی سەردەمیانە.
بە پێی”رويترز” هۆڵی ساتشي لە پایتەختی بریتانیا پێشانگای” فروم سيلفي تو سيلف إكسبرشن”،”وێنەی سلیفی دەربرین لە هەستی خۆت”یەکەم پێشانگا دەبێت لە جیهاندا بۆ مێژوی وێنەی زاتی” سیلفی.
پێشانگاکاکە بە وێنەی هونەرمەندی هۆلەندی رمبرانت نمایش کراوە، ئەو هونەرمەندە لە سەدەی ١٧ ژیاوە و دەیان وێنەی “زاتی خۆت” و “سوری ژیانی” کەسەکەی کێشاوە، وێنەکان لەسەر شاشەیەکی ژمارەیی خراوەتە روو ،ئەگەر هەر کەسێک دەست لەسەر ژمارەی سەرسام بون دابنێت، لەسەر وێنەکە دڵێکی سور دەردەکەویت. کەسێتی خۆی بۆ ئاشکرا دەکات.

