نوچە.نێت
بە بڕیارێكی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی جێبەجێ کردنی یاسایه‌ك كه ماوه‌ی زیاتر له 90 ساڵه كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی شاری جنێڤ- سویسڕا، هه‌ستا به ده‌نگدان لەسەر بریارێک، بەمەبەستی رێگه‌دان به ئافرەتان به سنگی روت لە روباری” جنیف”، روباری”الرون” مەلە بکەن.
دەرچونی ئەم بریارە لەیەکێک لە رۆژنامە ناوخۆیەکاندا هاتوەو دەڵێت”بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی و بە یاسا رێگە بە خانمان دەدرێت بە سنگی روتی لە روباری جنیف بە بێ کێشە مەلە بکەن.
شایەنی باسە، پێشتر ئافرەتێک به تۆمه‌تی مه‌له‌كردن به‌سنگی رووت و به‌بێ سوخمە سزای بەسەردا سەپێنرا.
لەلایەکی تر ئەنجومەنی شارەوانی لە ئێستادا. کار بۆ جێ بەجێ کردنی بریارەکە دەکەن کە لەمەودوا خانمان بتوانن پشتی پێ ببەستن.
