بزانە پەیوەندی براکەی ئەنجلینا بۆچی بوەتە هۆی جیابونەوەی لەگەڵ براد بیت

0

نوچە.نێت

پرسیار گەلێک  و پەیوەندی ئەنجلینا جولی لەگەڵ براکەی “جایمس” ،بوەتە هۆکاری راستەقینەی جیابونەوەی هەردوو ئەستێرەی ئەمریکی براد بیت و ئەنجلینا جولی. 
بە پێی ماڵپەری راداری ئەمریکی، ئەنجلینا لەکاتێک داوای جیابونەوەی لە بیت، کرد لەبەر چاوی زۆرێک بە بێ تاوان دەرکەوت، بەتایبەت کاتێک جیابونەوەکەی لە مانگی سیبتمبر ی2016 بو بەرەسمی.

بەڵام باست وخواستەکە، شتێکی تر ئەڵێن. کە گوایا. براد بیت هاوسەری پێشوی ئەنجلینا، ماوەیەکی زۆرە بەدەست ئەم دەرگا داخراوەوە دەناڵێنێت، بەهۆی پەیوەندی  تونگ و تۆڵی ئەنجلینا جولی بە جایمس،ی برایەوە تا رادەیەک بیت، گەشتوەتە ئاستی هەڵبژاردن و بە جولی راگەیاندوە کە  یان من یان جایمس هەڵبژێرێت”.

راپۆرتی ئەو ماڵپەرە ئاشکرایدەکات کە لەلایەن دەرهێنەر ئیان هالبرین زانیاریان لەبارەی پەیوەندی ئەنجلینا جولی براکەیەوە بە دەست گەشتوە، لەوکاتەی کە دەرهێنانی بۆ فیلمی دیکۆمێنتاری ئەو خێزانە کردوە. لێدوانی دەرهێنەرەکە خۆی پشت راستی کردوەتەوە کەکاتێک گەشت بە نزیکەکانی ئەم خێزانە داخراوەی هەردوو هونەرمەند، ئەوە بابەتەی بە “صدمە” ناوی برد.  

شایەنی باسە، دەنگۆی ئەوە هەیە کە پەیوەندی ئەنجلینا بە براکەیەوە گەشتوە بە رادەیەک بە پەیوەندی “زینای حەرام” سەیر دەکرێت، کاتێک ئەم خوشک وبرایە بەئاشکرا چەندین جار لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەلاتی ئوسکار ساڵی 2000 لەسەر فەرشی سور بینراون ماچیان گۆریوەتەوە.

 ئەو دەرهێنەرە رەتی کردەوە کە هەڵسوکەوتی براد بیت لەگەڵ مناڵەکانی هۆکاری جیابونەوەیان بێت، ئەو دەرهێنەرە ئاماژەی بەوە کرد کە” هۆکاری سەرەکی جیابونەوەی هەردوو هونەرمەند دەگەرێتەوە بۆ بونی پەیوەندی نزیکی ئەنجلینا جولی بە براکەیەوە، چونکە براکەی لەگەڵ جولی پێکەوە دەژیان.


12671988_654545714748437_7419428473241907443_o

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com