نوچەنێت
له په‌یامێكدا نێچیر ڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى دوێنێى ستۆكهۆڵم سه‌ركۆنه ده‌كات و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكومه‌تى سوید ده‌كات.
دوێنێ کەسێک بە کامیۆنێکەوە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بەناو بازارێکی قەڕەباڵغدا تێپەڕی و ژمارەیەکی هاوڵاتی کرد بەژێرەوە، بەپێی کۆتا ئاماری پۆلیسی سوید، لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە 8-4-2017، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند “به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌م، كه دوێنێ له شه‌قامێكى قه‌ره‌باڵخى ناوه‌ڕاستى ستۆكهۆڵم به بارهه‌ڵگر كرایه‌سه‌ر هاوڵاتیان و ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه”.
لەپەیامەکەدا هاتووە “ئه‌وه‌ى دوێنێ له ستۆكهۆڵم و پێشتریش له شوێنه‌كانى دیكه‌ى جیهان روویاندا، پێویستی هه‌ڵمه‌تێكى فراوانتر و هه‌ماهه‌نگییه‌كى گه‌وره‌ترى نێوده‌وڵه‌تى دەردەخات بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تیرۆرستان”.
ده‌قی پەیامەکە:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌م كه دوێنێ له شه‌قامێكى قه‌ره‌باڵخى ناوه‌ڕاستى ستۆكهۆلم به بارهه‌ڵگر كرایه سه‌ر هاووڵاتیان و ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه. سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى خۆم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى سوید ده‌رده‌بڕم، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
له كاتێكدا تیرۆرستان له به‌ره‌كانى جه‌نگ ده‌شكێن و له‌ناو ده‌چن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاره تیرۆرستییه ترسنۆكه‌كانیان له هه‌ر شوێنێك و به هه‌ر شێوازێك بۆیان بكرێت زیاد بكه‌ن. ئه‌وه‌ى دوێنێ له ستۆكهۆلم و پێشتریش له شوێنه‌كانى دیكه‌ى جیهان ڕوویاندا، ده‌رخه‌رى ئه‌م ڕاستییه‌یه و زه‌رووره‌تى هه‌ڵمه‌تێكى فراوانتر و هه‌ماهه‌نگییه‌كى گه‌وره‌ترى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تیرۆرستان دووپات ده‌كاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
8/4/2017