
عیماد ئەحمەد و نەوزاد هادی، ئیجرائاتی توند دەکرێت بەرانبەر ئەو کەسانەی کاری تێکدەریان ئەنجامداوە
نوچەنێت
جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنن، دەبێت هێزەکانی پۆلیس بەتوندی رووبەڕووی ئەوانەبنەوە کەبەناوی خۆپیشاندانەوە، کاری تێکدەری ئەنجام دەدەن، نەوزاد هادی ئەوەشی راگەیاندووە، ئیجرائاتی توند به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه ده‌كرێت كاری تێكده‌رانه‌یان ئه‌نجام داوه.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری خەندان،عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی دیوانی پارێزگای هه‌ولێری كردوەو له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هادی پارێزگار‌و قائیمقامی ناوه‌ندو به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر كۆبوەتە‌وه بۆ به‌دواداچوونی رووداوی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگەیاندووە: ئه‌ركی هێزه‌كانی پۆلیسه به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه‌و به‌پێی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی به‌قانون دیاریكراون، رێگه له‌وانه بگرن كه له‌ژێر ناوی به‌رگری له‌به‌هاو پیرۆزی ئاینی ئیسلام ده‌یانه‌وێت پشێوی ئاڵۆزی بنێنه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌ئكیدیشی كرده‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕوونی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره نه‌شیاوه‌یان كردوه كه له‌گۆڤارێكه‌وه به‌رامبه‌ر به‌ئایپنی پیرۆزی ئیسلام كراوه‌و و ئیجرائاتی قانونیش گیراوه‌ته به‌ر، بۆیه پێویست نییه به‌ناوی پشتیوانیكردن له ئاینی پیرۆزی ئیسلام پشێوی دروستبكرێت، وتیشی: حكومه‌ت خۆی به‌داكۆكیكاری سه‌ره‌كی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و به‌هاكانی ده‌زانێت.
لەلایەکی ترەوە بەپێی هەواڵێکی کوردستان تیڤی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر بێ مۆڵه‌ت بووه و ئیجرائاتی توندیش به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه كاری تێكده‌رانه‌یان ئه‌نجام داوه.
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه هێرش كرایه سه‌ر چه‌ند شوێنێكی حكوومی و تایبه‌تی هاوڵاتیان ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای پارێزگای هه‌ولێر ورده‌كاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئێمه وه‌كو حكوومه‌ت قبوڵمان نییه به‌ها پیرۆزه‌كانی ئاینی ئیسلام و هیچ ئاینێكی تر پێشه‌ل بكرێت، ئێمه قبوڵ ناكه‌ین بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر به ئاینی ئیسلام و هیچ ئاینێكی تر بكرێت.
ڕوونیشكرده‌وه: خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر بێ مۆڵه‌ت بووه ئه‌و كه‌سانه هیچ مۆڵه‌تێكی فه‌رمیان نه‌بووه، هێزه‌كانی ئه‌منی توانیویانه حاڵه‌ته‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه.
زیاتر وتی: به‌شێك له خۆپیشانده‌ران ئاراسته‌كه‌یان گۆڕیوه به‌ره‌و كاری تێكده‌رانه هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند شوێنێكی حكوومی و شوێنی تایبه‌تی هاوڵاتیان، ئیجرائاتی پێویست كراوه و چه‌ند كه‌سێكیش له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه تێكده‌رانه ده‌ستگیر كراون، ئێمه وه‌كو حكوومه‌ت به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تێكده‌رانه ده‌كه‌ین و ئیجرائاتی توند به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه ده‌كرێت كاری تێكده‌رانه‌یان ئه‌نجام داوه.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕوونیشكرده‌وه: به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ین ژیان و ئارامی خه‌ڵكی پایته‌خت تێك بدرێت، به‌توندی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر كارێكی تێك ده‌رانه ده‌بینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئه‌منی شاری هه‌ولێر و هیچ كه‌سێك هیچ ته‌قه‌یه‌ك نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت هیچی وانییه، ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌ستگیر كراون به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند” ڕه‌وشه‌كه ئارام بۆته‌وه، پێویست به ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ناكات، به‌ڵام ئیجرائاته‌كان توند ده‌كه‌ین و هێزه‌كانیش ئاماده‌ن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو.
له‌كۆتا قسه‌كانیدا نه‌وزاد هادی گوتی” ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ڕوویدا نه‌خوازراو بوو، به‌شێك له خه‌ڵكی خاوه‌ن كار زیانیان پێگه‌یشت، بۆیه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت، چونكه حكوومه‌ت به‌رپرسه له پاراستنی سه‌ر و ماڵی خه‌ڵك.