زێباری: دوای ئەنجامی راپرسی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکەین 

0

نوچەنێت

وشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دارایی عێراق رایگەیاندووە، ئەمساڵ هەرێم راپرسی دەکات بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی گوتیشی “ئەنجامی راپرسی دەبێتە خاڵێکی بەهێز بەدەست کوردەوە تا لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی بکات”.

به‌ پێی جموجۆڵه‌ دیبلۆماسیه‌كانیان پارتی و یەکێتی زیاد لە جاران، ئەم ساڵ زیاتر سورن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و بەشێک لە سەرکردەکانی ئەو دوو حزبە، پێیان وایە دەکرێت ریفراندۆم بکرێت و کارەکان بۆ سەربەخۆی لە کاتێکی دیکەدا ئەنجام بدرێت.

وشیار زێباری، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە “دەبێت ئەوەش بوترێت کە ئەنجامی راپرسییەکە بەمانای سەربەخۆیی و جیابوونەوەی تەواوەتی لە عیراق نایەت”.

زێباری گوتوشیەتی “دڵنیاین کە زۆرینەی کورد دەنگ بە بەڵێ دەدات بۆ سەربەخۆیی، بەڵام دوای ئەو ئەنجامە پێویستە لەگەڵ بەغدا بۆ هەندێک پرسی هەستیار دانیشتین بکرێت”.
 ئاشکرایکردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی لەدوا کۆبوونەوەی خۆیاندا لەسەر پێویستی راپرسی لە ئەمساڵدا هاوڕا بوون.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی گوتیشی “ئەنجامی راپرسی دەبێتە خاڵێکی بەهێز بەدەست کوردەوە تا لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی پێبکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com