تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هاوشێوه‌ی په‌رله‌مان په‌كخستووه و ده‌شڵێت “سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌رپرسیاره”.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی زیاتر له دوو مانگه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازنه‌كردووە، به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هۆكاره‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی نیشتمانی و خودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌گێرنه‌وه و پێیان وایه، کە سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، كه له پشكی یه‌كێتییە، به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگرتووه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت سێوه خزر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه رایگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه له پشكی یه‌كێتییه به هۆكار و پاساوی جیاواز كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگرتووه. ده‌شڵێت “ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هاوشێوه‌ی په‌رله‌مان په‌كخراوه، به‌ڵام به فۆرمێكی كه‌مێك جیاواز تر”.
له باره‌ی پاساوه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ناوبراو ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێك له پاساوه‌كان ئه‌وه‌یه، کە ئه‌كره‌م شه‌ریف، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به بڕیاری دادگا گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه سه‌ر پۆسته‌كه‌ی، بۆیه هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌ن بكرێت، ئه‌كره‌م شه‌ریف، دێته‌وه سه‌ر كورسی جێگر و به‌مه‌ش ئاڵۆزی دروست ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌و پۆسته پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ئێمه په‌یوه‌ندیمان به كێشه‌ی باڵه‌كانی یه‌كێتییه‌وه نییه.
سێوه خزر، زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات و گوتی، ئیستا یه‌كێتی كێشه‌یه‌كی دیكه‌شیان هێناوه‌ته ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه، ئه‌ویش كاندیدكردنی ئه‌كره‌م شه‌ریفه بۆ پۆستی قایمقامی سه‌یدسادق، كه باڵه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ری ناكۆكن، به‌مه‌ش كاری ئه‌نجومه‌نیان ته‌واو سڕكردوه.