
پۆلیسی هەولێر: 8 پۆلیس و هاوڵاتیەک بریندارن، زیاتر لە 100 کەسمان دەستگیرکردووە
نوچەنێت
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولیر رایگەیاند، دۆخی هەولێر لەبارێکی باش‌دا نیە، لەخۆپیشاندانەکانی ئەمرۆ ٨ پۆلیس و هاوڵاتییەک بریندار بوون و لەبەرانبەریشدا ١٠٠ کەسی تێکدەر دەستگیرکراون.
بەپێی هەواڵێکی گوڵان، عه‌مید عه‌بدولخاق ته‌ڵعه‌ت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە”به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌خۆپێشانده‌ران رێره‌وی خۆپێشاندانه‌كه‌یان گۆرِیوه، هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، له‌ئاكامدا 8 پۆلیس و هاووڵاتیه‌ك به‌شێوه‌ی جیا جیا بریندار بوونه، به‌ڵام برینه‌كانیان سووكه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانیان نییه”.
ئەوەشی راگەیاندووە”له‌ئێسته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌هه‌وڵی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ته‌ناهیی پارێزگای هه‌ولێرین كه‌ئێسته له‌بارێكی باش دایه”.
لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەلێدوانێکدا بەخەندانی راگەیاندووە به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان، زیاتر له 100كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.
دوای ئەوەی گۆڤاری چرپە وتارێکی پرسوکایەتی بە خودا‌و دینی ئیسلام بڵاوکردەوە، مامۆستایانی ئایانی هەرەشەی خۆپیشاندانیان کرد ئەگەر سزای ئەو گۆڤارە نەدرێت، لەبەرانبەردا حکومەت بریاری داخستنی گۆڤارەکەو دەستگیرکردنی سەرنوسەرەکەیدا، بەڵام وێڕای جێبەجێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایانی ئاینی، ئەمرۆ خۆپیشاندان لەهەولێر بەڕێوەچوو، کە لەئەنجامدا توندوتیژی لێکەوتەوە هێرش کرایە سەر چەند بارەگاو جێیەکی گشتی و گەشتووگوزاری.
