نوچەنێت
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆككۆماری توركیا هاوڕام و شاری كەركوك تەنیا شارێكی كوردی نییە و دەشڵێت “ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە ئاڵای عێراق و كوردستانیش لەوێ نەدەبوو، بەڵكو ئاڵای داعش لەوێ دەبوو”.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی گوتارێك، ئەمڕۆ چوار شەممە 5/4/2017 رایگەیاند “شاری كەركوك تەنیا شارێكی كوردی نییە، حەتمەن ئێمەش هەمان بۆچوونی سەرۆككۆماری توركیامان هەیە، لەكەرك پێكهاتەی توركمان و عەرەبیشی تێدا دەژی، بۆیە تەنیا شارێكی كوردی نییە”.
ئەم گوتانەی سهرۆكی حكومهتی ههرێم لەكاتێدایە، كە دوێنێی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند “ئەگەر بە زووترین كات ئەو ئاڵایە دانەگرن ئەوە باجەكەی قورس دەبێت و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێم تێكدەچێت”.
نیچێرڤان بارزانی دەبێت لە ئێستاو داهاتووشدا كەركوك ببێتە شارێكی پێكەوە ژیان، جەختیشكردەوە، كە هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بڕیار بۆ كەركوكیەكان بدات، بەڵكو بەوتەی خۆی تەنیا پێكهاتەكانی كەركوك دەتوانن بڕیار لە ئایندەی خۆیان بدەن.
لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیش سەرۆكی حكومەتی هەرێم روونیكردەوە، كە لە ساڵی 2003 وە ئاڵای كوردستان له كهركوك ههیه، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بابەتێكی نوێ نییەو هەر بوونی هەبووە، بەوتەی خۆشی ئەو پرسە زیاد لەرادەی خۆی گەورەكراوە.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا نێیرڤان بارزانی گوتی” لە ساڵی 2014دا وەزعی كەركوك خراپتر دهبوو لە موسڵ، بەڵام ئەوە پێشمەرگە بوو لەژێر ئاڵای كوردستان كەركوكی پاراست، ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە ئاڵای عێراقو كوردستانیش لەوێ نەدەبوو، بەڵكو ئاڵای داعش لەوێ دەبوو”.