نوچه‌نێت- ده‌نگی عێراق
سالم شه‌به‌كی، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی سێشه‌ممه ئاشكرای كرد، یاداشتێكی داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی بۆ بڕیاردان له چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه‌ی كه مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، له كاتێكی دیاریكراودا، داواشی كرد ئاڵای كوردستان به ته‌نیشت ئاڵای عێراقه‌وه هه‌ڵبكرێت له‌و ناوچانه‌ی كه هێشتا چاره‌نوسیان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه و جێناكۆكن.
شه‌به‌كی گوتی” یاداشتێك پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كراوه، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گشتپرسی له‌و ناوچانه‌ی كه مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا” داواشی كرد ” ئاڵای كوردستان به ته‌نیشت ئاڵای عێراق له ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ڵبكرێت”.
شه‌به‌كی داواشی كرد” پێشمه‌رگه به‌شدار بێت له به‌رێوه‌بردنی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وادا”، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ” دووباره دروستكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا گرنگه”.
هه‌روه‌ها گوتی “دانیشتوانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر بوونه‌ته‌وه، به‌هۆی یه‌كلا نه‌كردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی ناوچه‌كانیان”، دووپاتیشی كرده‌وه كه ” په‌له كردن له هه‌نگاونان بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه زۆر گرنگه، به مه‌به‌ستی باشكردنی دۆخی دانیشتوانه‌كه‌ی”.