نوچە.نێت
بە پێی رۆژنامەی “صن” بریتانی یولیا کریجەر،کە بەرەگەز کچێکی روسیە ، هاوشێوەی باربیە، و ئاشکرایدەکات، شێوەی سروشتی خۆیەتی و نەشتەرگەری جونکاری نەکردوە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردوە کە تەنیا نەشتەرگەری بۆ گەورەکردنی سنگی کردوە نەک روخساری.
بە پێی ئەو سەرچاوە بیانیە، یولیا بەهۆی رەنگی شینی چاوەکانی و زەردی ئاڵتونی قژی و لەش ولای باریکی پراو پر هاوشێوەی بوکەڵەی باربیە.
لەلایەکی تر زۆرێک بە یولیا دەڵێن درۆزن، بەهۆی ئەوەی شێوەی چاوەکانی سروشتی نیە، بەڵکو نەشتەرگەری بۆ ئەنجام داوە،
یولیا ئەوەشی خستوەتە روو کە” بۆیەکەم جار کاتێک قوتابی بوە لە قوتابخانە بوە هەستی بەوە کردوە کە هاوشێوەی بوکەڵەی باربیە لە روخسارو رەنگی قژی.
ئەوەی جیاوازی دروست کردوە لە یولیادا ئەوەیە کە بەپێی کەش وهەوا رەنگی چاوی دەگۆرێت بۆ سەوز و خۆڵەمێشی.




