هەولێر: بارزانی لە گەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکا کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت-رووداو
 سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا و زاواکەی ترامپ، دوای سەردانی بەغدا گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەدان 

شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جۆزێف دەنفۆرد، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، کە زاواکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکاشی لەنێودایە لەگەڵ مەسعود بارزانی. سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەدان.

جارید كۆشنەر، گەورە راوێژكار لە كۆشكی سپی و زاوای دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ شاندە سەربازیی و دیپلۆماسییەکەی وڵاتەکەی رۆژی یەکشەممە 2-4-2017 گەیشتە بەغدا.

هاوکات هەریەک لە ستڤین تاونسێند، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، تۆم بوسرت، راوێژکاری پێشووکەوتووی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی و دۆگلاس سلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە شاندەکە بەشدارن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com