نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان تەقینەوەکەی شاری سان پێترسبێرگی رووسیا ئیدانە دەکات و دەڵێت، هاوسۆز و هاوخه‌می گه‌ل و حكومه‌تی روسیاین.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان لە پەیامێکی هاوسۆزی و هاوخەمیدا بۆ گەل و حکومەتی روسیا دەڵێت “گه‌لی كوردستان زۆر باش هه‌ست به ئێش و ئازاری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات، چونكه له ریزی پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستاندایه”.
دەقی پەیامەکەی سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
به‌داخه‌وه رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 3-4-2017 له‌نێو میترۆیه‌كی شاری سان پترسبورگی رووسیا كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی ئه‌نجامدرا، كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون. به تووندی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ئیدانه ده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تى رووسیا ده‌كه‌ین و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.
تیرۆریستان له هه‌ر شوێنێك بن سوود له بچووكترین ده‌رفه‌ت ده‌بینن بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی پیلانه گڵاوه‌كانیان و سڵ له كوشتنی خه‌ڵك ناكه‌نه‌وه، گه‌لی كوردستانیش زۆر باش هه‌ست به ئێش و ئازاری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات، چونكه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستاندایه.
ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیانه له هه‌ر شوێنێك ئه‌نجامبدرێن، ده‌بێت ببنه هانده‌رێكی به‌هێز تا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر كار له‌سه‌ر بنه‌بڕكردنی تیرۆر له جیهان بكات و له‌و پێناوه‌دا هامه‌هه‌نگیی باشتر بكات.
دووباره هاوسۆزی و خاوخه‌میی خۆمان بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تی رووسیای فیدراڵ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
4-4-2017