ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیار لە سەر گشتپرسی دەدات

0

نوچەنێت
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەیەوێت دەنگ لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی بدات و ئیدی پاشگری ناوچەی جێناکۆک و دابڕێنراو لە کەرکوک بە یەکجاری داببڕێت.

بڕیارە ئەنجومەنەكە رۆژی سێشەممە 4-4-2017، لەبارەی ئەنجامدانی گشتپرسی کۆببێتەوە. ئەنجومەن داوای رەزامەندی لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە کەرکووک، بەئامانجی یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی شارەکە ئایا لەگەڵ عێراق دەمێنیتەوە؟ یان بەیەکجاری دەخرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟ 

ئیدارەی کەرکوک مەبەستیەتی گشتپرسی بە یەک پاکێج لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، فراکسیۆنی تورکمان كۆبوونەوەكە بایكۆت دەكەن و داوادەكەن دوابخرێ.  دیارنییە فراکسیۆنی عەرەب بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەی دەبن یاخود نا، بەڵام ئەگەر بەشداریش بكەن؟ گوتوویانە دەنگ نادەن، ئەگەر دەنگیش بدەن لە دژی بڕیارەکە دەیدەن. 

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لەمبارەیەوە رایگەیاند”ئێستا باسی ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، دەمانەوێت ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمیش پێکەوە بکرێت، دبێ حیزبەکان باسی بكەن، کە ئێستا دەستیان بە کۆبوونەوە کردووەتەوە و هیوادارم فروانتریش بکرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com