نوچەنێت
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاری دا گشتپرسی لە کەرکوک ئەنجامبدرێت و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا دەڵێت “نابێ لەوە زیاتر گشتپرسی لە کەرکوک دوابخرێت”.
لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 28-3-2017 ی ئەنجومەنی پارێزگا دەنگ لەسەر ئەوە درا ئاڵای كوردستان لەگەڵ ئاڵای عێراق لە كەركوك بەفەرمی هەڵبكرێت، لەسەر ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆر دروست بوو، بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ئەو پارێزگایەش لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەكەدا، گفتوگۆ لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی کرا.
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت رایگەیاند “ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە کۆی دەنگ داوایکرد گشتپرسی لە شارەکە ئەنجامبدرێت و تورکمان و عەرەبەکانی کەرکوکیش پشتگیری لە بڕیارەکەمان دەکەن، بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقیش رەتکرایەوە”.